Huawei Pura 70 pro

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-07-21-15:18:00 - کۆدی بابەت: 13115
Huawei Pura 70 pro

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشە

خاوەنی شاشەیەکە بە جۆری LTPO OLED بە قەبارەی 6.8 ئینج و ڕوونی 2844 × 1260 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتزە. پشتگیری 1B ڕەنگ و HDR دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 2500 نیت. شاشەکەی قەوسە و بە Kunlun Glass 2 ڕووپۆش کراوە بۆ بەرگری لە شکان. لەڕووی شاشەوە زۆر نایابە شاشەیەکی ئاست بەرز و ڕووناکی هەیە و زۆر گونجاوە و تەواو شایەنی کڕینە بۆ شاشە.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە

چیپەکەی لە جۆری Kirin 9010ـیە کە لەسەر 7nm بناغەکراوە و ڕاستەوخۆ EMUI 14.2ـی لەسەرە. خاڵی لاواز و زەقی ئەم مۆبایلە چیپەکەیەتی، کە ئەم چیپە بەراوردی چیپێکی سناپدراگۆنی بکەین ناگات بە Snapdragon 8 gen1ـی واتە هاوشانی Snapdragon 888 و ئەوانەیە لە ڕووی هێز و توانا، ئەگەر بۆ یاری و گەیمینگی قورس دەیکڕیت بە هیچ شێوەیەک مەیکڕە. بەڵام چونکە ئەم چیپە تایبەتە ـە هواوی ئەوەندەش خراپ نییە، چونکە چیپەکە تایبەت بە خۆیەتی و زۆترین ئۆپتیمایز و گونجاندنی بۆ کردووە بۆ کاری ڕۆژانە و ئەپەکان و ئۆپتیمازی لەگەڵ سناپ و فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر باشە. سۆفتوێری هواویش یەکێکە لە باشترین سۆفتوێرەکان، بە فەرمی خزمەتگوزاری گۆگڵی لەسەر نییە، بەڵام بە چەند هەنگاوێکی کەم دەتوانیت خزمەتگوزاری گۆگڵی لەسەر بەکاربێنیت.

کامێرا

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MPـە و پشتگیری OIS دەکات بۆ کەمکردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای تەلەفۆتۆ 48MPـە کە 3.5X ئۆپتیکاڵ زووم و 100X دیجیتاڵ زووم دەکات.
  • کامێرای گۆشەفراوان 12.5MPـە.
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە بە 4K تۆماردەکات بەڵام ئاماژەی پێ نەدراوە بە چەند fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 13MPـە.
  • ئاماژەی پێ نەدراوە بە کوالێتی چەند ڤیدیۆ تۆماردەکات.

کامێراکەی وەک ئەڵتڕا بەهێز نییە، بەڵام خاڵی هەرەبەهێز و نایابی ئەم مۆبایلە کامێراکەیەتی کە زۆر  کامێرایەکی تایبەتی هەیە، بۆیە ئەگەر کەسێکی زۆر گرنگی بە کامێرا دەدەیت ئەم مۆبایلە یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکان بۆ کامێرا و زۆر نایابە.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5050mAh و بەخێرایی 100W بارگاویدەبێتەوە بەشێوەی وایەر، بەخێرایی 80W بەشێوەی وایەرلێس بارگاوی دەبێتەوە. لەڕووی پاتری و بارگاویکەرەوە یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکان هەم لەڕووی پاتری و هەم لەڕووی بارگاویکەرەوە زۆر نایابە، ئەوەی جیاوازە لە مۆبایلەکە دەتوانێت بەخێرایی 80W بە شێوەی وایەر لێس بارگاوی ببێتەوە کە ئەمە شتێکی زۆر باشە، ئەمە جگە لەوەی بە خێرایی 100W بەشێوەی وایەر بارگاوی دەبێتەوە.

زانیاری گشتی

  • کێشی ٢٢٠ گرامە.
  • چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆمە و پشتەکەی شووشەیە و کوالێتی زۆر بەرزە.
  • مۆبایلەکە ip 68ـی هەیە واتە دژە ئاوە لە قوڵایی دوو مەتر تاکو سی خولەک بەرگە دەگرێت، کە ئەمەش خاڵێکی زۆر باشە بەتایبەت ئەوەی زۆربەی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان لە قوڵایی یەک مەتر و نیو خۆیان دەگرن بەڵام ئەمە لە قوڵایی دوو مەتر خۆی دەگرێت.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە، دەنگێکی زۆر نایاب و ناوازەی هەیە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە و زۆر باشە.
  • خاڵێکی تری ئەم مۆبایلە دیزاینەکەیەتی کە زۆر تایبەت و جوانە و بیڵد کوالێتیەکەی زۆر گران بەهایە.

نرخ لە تەممووزی ساڵی ٢٠٢٤ لە بازاڕەکانی کوردستان

نرخی جۆری زەمانی بۆ ڕامی 16 و بیرگەی 512 بە 949 دۆلارە، ئەم کۆمەڵە دیاریەشی لەگەڵە ئێستا گەر داواکاری پێشوەختەی بۆ بکەی:

  • شەحنێکی 100W کە نرخی 66 هەزارە.
  • هەروەها جانتایەک و  50GB ئینتەرنێتی زێن و بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بەخۆڕاییی کە نرخی ئەوانیش 120 هەزارە.

هەروەها بە جۆری بێ زەمانیش لە بازاڕ هەیە کە هیچ دیارییەکی لەگەڵ نییە و بێ زەمانە بە نرخی 699 دۆلار.

 خاڵە بەهێز و لاوازەکانی چییە؟

خاڵە بەهێزەکان 

  • شاشەیەکی زۆر نایابی هەیە.
  • سۆفتوێرێکی زۆر تایبەتی هەیە.
  • کامێرایەکی نایابی هەیە.
  • بیڵد کوالێتی مۆبایلەکە گران بەهایە و دیزاینەکەی زۆر تایبەت و جیاوازە.
  • پاتری و بارگاویکەرەوەی زۆر باشە.
  • دژە ئاوییەکەی زۆر باشە.
  • دەنگی ستێرۆیە و زۆر خۆشە.
  • پەنجەمۆری لە ژێر شاشەیە و زۆر نایابە.

خاڵە لاوازەکان 

  • چیپەکەی زۆر ئاستی نزمە و بۆ گەیمینگ نابێت ئەم مۆبایلە.
  • بەفەرمی خزمەتگوزاری گۆگڵی لەسەر نییە بەڵام بە چەند هەنگاوێک دەتوانی بەکاری بێنیت.


سەرچاوەکان



64 بینین