سوود و جۆرەکانی هارد لە کومپیوتەر

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-08-28-18:29:00 - کۆدی بابەت: 13318
سوود و جۆرەکانی هارد لە کومپیوتەر

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هارد لە کۆمپیوتەر شوێنى سەرەکین بۆ هەڵگرتنى سیستم و بەرنامە و فایلە تایبەتەکانمان وەک وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ و هەموو جۆرە فایلێکى کۆمپیوتەری. سەرجەم پارچەکانى کۆمپیوتەرەکەت بسووتێت ئەگەر هاردەکەت پارێزراو بێت ئەوا زانیارییەکانت پارێزراوە.

چەند جیاوازییەکى نێوان هاردى SSD-HDD

یەکەم: {SSD} قەبارەیان زۆر بچوووکە، {HDD} قەربارەیان گەورەترە.

دووم: {SSD} گەرمبوونیان زۆرکەمە، {HDD} گەرم دەبن.

سێیەم: {SSD} کارەباى کەمى پێیوستە ئەمەش تەمەنى پاترى لاپتۆپ درێژتردەکات، {HDD} کارەبایان زۆر دەوێت.

چوارەم: {SSD} Write و Read زۆرە و زۆرخێران، {HDD} Write و Read کەمە و خێراییان کەمە.

پێنجەم: {SSD} دەنگى لێوەنایەت، {HDD} دەنگیان هەیە.

شەشەم: {SSD} ئەگەرى شکاندنى زۆر کەمە، {HDD} ئەگەرى شکاندنى زۆرە لەکاتى کەوتنى کۆمپیوتەردا.
.
حەوتەم: {SSD} بۆ بووت بوون "bootup" پێویستی بە تەنها ١٠ بۆ ١٣ چرکەیە، بەڵام هەرچی {HDD}ـە پێویستی بە کاتی زیاترە کە نزیکەی ۳۰ بۆ ٤۰ چرکە تاکوو کاتژمێرێک دەخایەنێت.

هەشتەم: {SSD} پارێزراوە لەبەردەم کاریگەرییەکانی شەپۆلی کارۆمگناتیس و داتاکانی بە پارێزراوی دەمێنەوە، بەڵام زۆر جار بواری کارۆمگناتیسی کاردەکات لەسەر داتاکانی هاردی جۆری {HDD} و دەیانسڕێتەوە.

نۆیەم: {SSD} لە ڕووى نرخەوە گرانە، بەڵام {HDD} لە ڕووى نرخەوە هەرزانە.

دەیەم: {HDD} تەمەنی درێژترە، بەو واتایە نا کە بترسیت لەوەی بیرگەی SSD زوو لە کار بکەوێت و کێشەت بۆ دروست بکات، ئەویش تەمەنی درێژە، بەڵام وەک HDD نا.

یانزە: ئەگەرى گەڕانەوەى زانیارى دواى فۆرمات و سرینەوە لە HDD باشترە وەک لە SSD.

تێبینی گرنگ

ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت شوێنى دوو هاردى هەیە ئەوا واباشترە بۆ سیستم و بەرنامەکان هاردی SSD بەکاربهێنێت و بۆ هەڵگرتنى فایلە تایبەتییەکانت HDD بەکاربهێنیت.


سەرچاوەکان



22 بینین