گرنگی تۆڕی کۆمەڵایەتی چییە؟

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-08-28-19:31:00 - کۆدی بابەت: 13288
گرنگی تۆڕی کۆمەڵایەتی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرنگی تۆڕی کۆمەڵایەتی (بە ئینگلیزی: The importance of social media، بە عەرەبی: أهمية التواصل الاجتماعي) تۆڕی کۆمەڵایەتی گرنگییەکی زۆری هەیە لە ناو کۆمەڵگادا.

گرنگی تۆڕی کۆمەڵایەتی چییە؟ 

١- فراوانکردنی بازنەی پەیوەندی و ناسیاوەکان 
سۆشیال میدیا ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات پەیوەندی لەگەڵ کەسانێک بکەن کە بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵدا هەیە، ئەمەش خاڵی دەستپێکی پەیوەندی بەهێزە، دەیان ساڵ بەدەستهێنانی هاوڕێیەک لەڕادەبەدەر قورس بوو بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی مۆبایلە زیرەکەکان و دەزگا جۆراوجۆرەکانی سۆشیال میدیا، بەستنەوەی خەڵک بە یەکتر و قسەکردن لەگەڵ یەکتر لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئاسان بووە.  

٢- خستنەڕووی بیرۆکەکان 
سۆشیال میدیا ڕێگە بە هەموو مرۆڤێکی کۆمەڵگا دەدات بیرۆکەکانی خۆی بخاتەڕوو و لەگەڵ کەسانی دیکەدا ئاڵوگۆڕی بکات، هەروەها ڕێگەی پێدەدات بڵاوکراوە دروست بکات و پێشکەشی بکات، هەروەها باس لەو بابەتە گرنگانە بکات کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگاکەی هەیە، جا ئەو بابەتە ژینگەیی بێت، ئەخلاقی، کۆمەڵایەتی، یان سیاسی.  هۆشیاری تاک  زیاد دەکات لە بەرامبەر ئەوەی لە دەوروبەریدا ڕوودەدات و متمانە بەخۆبوونی بەرز دەکاتەوە. 

٣- وزەی ئەرێنی و زیادکردنی چێژ 
دەکرێت سۆشیال میدیا وەک ئامرازێک بۆ خۆشی و کات بەسەربردن بەکاربهێنرێت، هەروەها پشوودان لە کاتی کارکردندا، یان کاتێک مرۆڤ پێویستی بە ئارامبوونەوە هەیە لە ماڵەوە، ئەمە جگە لە سروشتی کۆمەڵایەتی مرۆڤ و ئارەزووی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕووداوەکانی ژیانی لەگەڵ کەسانی دیکەیە، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانێت وزەی ئەرێنی خۆی ئازاد بکات. 
 
٤- فێربوون دەربارەی کولتوورەکانی تر و زیادکردنی زانیاری 
سۆشیال میدیا ئامرازێکی پەروەردەیی کاریگەرە کە وایکردووە زۆرێک لە پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆجیای فێربوون جەخت بکەنەوە لەسەر گرنگی ئیستغلالکردنی ئینتەرنێت و ئامرازی پەروەردەیی ئەلیکترۆنی، سود وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پرۆسەی پەروەردەدا، فێربوون دەربارەی کولتوورەکانی تر و زیادکردنی زانیاری. بەم پێیە زیادبوونی بەردەوامی بەکارهێنانی ئەم سایتانە بووەتە هۆی ئامڕازێک کە بۆ فێربوون بەکاربێن.

٥- ئاڵوگۆڕی ئەزموون و لێهاتوویی 
ئاڵوگۆڕی ئەزمون و لێهاتوویی یەکێکە لە گرنگترین شتە ئەرێنییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. پلاتفۆرمێک هەیە کە لە ڕێگەیەوە ئەو ئەزموون و لێهاتووییانەی تاک خاوەنییەتی، لەو پسپۆڕییەی کە خۆی دەیەوێت، لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەشی بکات و بۆچوون و ئەزموونەکانیان لەم بوارەدا بەدەستبهێنێت، هەروەها ئاسانکاری گواستنەوەی زانیاری و ئاڵوگۆڕکردنی لە نێوان یەکتردا  و یەکێک لە بەناوبانگترین پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا کە دەتوانرێت بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنرێت پلاتفۆرمی لینکیدئینە.

٦- بە دەست هێنانی دەرفەتی نوێ  
سۆشیال میدیا ڕێگە بە تاکەکان دەدات دەرفەتی نوێ بەدەست بهێنن، وەک دۆزینەوەی کارێکی باشتر. لە ساڵی ٢٠١٦دا ماڵپەڕی Career Builder ڕاپرسییەکی لەسەر دامەزراندنی کارمەند لە سۆشیال میدیا ئەنجامدا، و بۆی دەرکەوتووە کە نزیکەی ١٩%ی خاوەنکارەکان کەسێک هەڵدەبژێرن بۆ پڕکردنەوەی کارێکی دیاریکراو. زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی ٧٠%ی سەرۆکەکان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەدوای کاندیددا دەگەڕێن. 

٧- یەکگرتوویی کۆمەڵگا 
پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان بەشدارە لە یەکگرتوویی و گەشەسەندن و گەشەی کۆمەڵگادا، بەردی بناغەیە کە بووەتە هۆی گەشەسەندن و سەرلەنوێی کۆمەڵگاکان لە سەرەتای بوونیانەوە لەسەر ڕووی زەوی لە پەیوەندی نێوان یەکتردا، تا ئەمڕۆش، بەهۆی ئاگاداربوونیان لە گرنگی پەیوەندی کۆمەڵایەتی کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە لابردنی بەربەستەکانی نێوان ئەندامانی کۆمەڵگا، بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، جگە لە توانای تاکەکان بۆ پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ ناسیاوەکانیان و هاوڕێیان و  بۆ پاراستنی پەیوەندییە بەهێزەکان. 

شێوازەکانی  

١- تۆڕە کۆمەڵایەتییە ڕاستەوخۆکان 
پەیوەندی کۆمەڵایەتی ڕاستەوخۆ دەتوانرێت بە پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە شێوەیەکی شەخسی، بەبێ بەربەست پێناسە بکرێت و لە دوو جۆری سەرەکی پێکدێت 

  • پەیوەندی زارەکی: ئەم جۆرە پەیوەندییە دەتوانێت ڕووبەڕوو بێت، یان لە ڕێگەی چاتی ڤیدیۆیی لەسەر تەلەفۆن یان هەندێک بەرنامەی زیرەک، وەک سکایپ یان زووم، و پەیوەندی زارەکی دەتوانرێت فەرمی بێت وەک قسەکردن لەگەڵ کەسێک لە کۆبوونەوەی بازرگانیدا، یان کۆبوونەوەیەکی نافەرمی وەک لەگەڵ هاوڕێیەکت. 
  • پەیوەندی نازارەکی: پەیوەندی نازارەکی بریتییە لە ئاماژەکان، زمانی جەستە، دەربڕینی دەموچاو، تۆنی دەنگ، بەرکەوتنی چاو، یان جوڵەی دەست، جگە لە گوێگرتنی چالاکانە، کە بە یەکێک لە گرنگترین جۆرەکانی پەیوەندیکردن دادەنرێت.

٢- پەیوەندی کۆمەڵایەتی ناڕاستەوخۆ 
پرۆسەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی ناڕاستەوخۆ بە پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە لە ڕێگەی ئامرازە تەکنەلۆژییە جیاوازەکانەوە پێناسە دەکرێت، چەندین جۆری پەیوەندی کۆمەڵایەتی ناڕاستەوخۆ هەیە کە بە ئاسانی بەکارهێنانیان تایبەتمەندن. 

  • پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بەناوبانگترین شێوازەکانی پەیوەندیکردنن، بەو پێیەی ڕێگە بە بەکارهێنەرانیان دەدەن لە ڕێگەی پۆست و کۆمێنتەوە پەیوەندی و کارلێککردن لەگەڵ یەکتردا بکەن، هەروەها بە هەمەجۆریی ناوەڕۆکەکانیان لە نێوان دەق و دیمەنەکاندا تایبەتمەندن کە لە ئەکاونتی کەسی بەکارهێنەردا دەردەکەون نموونەی ئەم جۆرە پەیوەندییە فەیسبووکە کە زیاتر لە ٢.٦ ملیار بەکارهێنەری هەیە، هەروەها تویتەر کە ١٦٦ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان بەکاریدەهێنن. 
  • ئیمەیڵ: دەتوانرێت لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکرێت بۆ زۆر بابەتی جۆراوجۆر، وەک ئاڵوگۆڕی نامەی کورت و وێنە و ڤیدیۆ کلیپ و بانگەشەکردنی بەرهەمەکان جگە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چەندین خزمەتگوزاری تر. 
  • نامە ناردنی خێرا: زۆرێک لە تۆڕە جیاوازەکانی ئینتەرنێت خزمەتگوزاری نامە ناردنی خێرا لە نێوان بەکارهێنەرانیان دابین دەکەن و بە یەکێک لە جۆرەکانی پەیوەندی خێرا و نافەرمی دادەنرێت، وەک گووگڵ هانگاوت و واتسئەپ. 
  • تەلەفۆن: تەلەفۆن ئاسانکاری دەکات بۆ پەیوەندی نێوان تاکەکان، چ تەقلیدی بێت یان زیرەک، هەروەها دەتوانرێت پەیوەندی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە ڕێگەی پەیوەندی دەنگی یان لە ڕێگەی نامەی کورتەوە ئەنجام بدرێت. ڕێگایەکە بۆ گەیاندنی کەمێک زانیاری بە لایەنی بەرامبەر و وەڵامدانەوەی لە کاتی وەرگرتنیدا. 

سۆشیال میدیا لەم سەردەمەدا لە ژیانی زۆر کەسدا گرنگییەکی زۆری هەیە و سەرەڕای باشی و زیانەکانی، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی خستۆتە حاڵەتێکی پەیوەندی بەردەوام، بووەتە هۆی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ ماوەیەکی تاڕادەیەک درێژ بەبێ ئەوەی کەسەکە درک بەوە بکات کە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی تری هەبێت، بۆیە پێویستە کاتەکانی بەکارهێنان ڕێکبخرێت و ئەم تۆڕانە دەبێت بە سەلامەتی بەکاربهێنرێن و نابێت تایبەتمەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەش بکرێت.



32 بینین