Galaxy Z flip 6

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-07-18-15:29:00 - کۆدی بابەت: 13109
Galaxy Z flip 6

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشە

شاشە گەورەکەی لە جۆری Dynamic Amoled 2xـە و بە قەبارەی 6.7 ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتزە. شاشەکەی پشتگیری +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 2600 نیت. شاشە بچووکەکەی مۆبایلەکە پشتەوە لە جۆری super Amoledـە بە قەبارەی 3.4 ئینج و ڕوونی +HD و ڕێژەی نوێبوونەوەی 60 هێرتز. شاشەکەی بە gorilla glass victus 2 ڕووپۆش کراوە بۆ بەرگری لە شکان و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 2600 نیتس.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Snapdragon 8 gen 3ـە  کە لەسەر 4nm بناغەکراوە. ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر جێگیرکراوە و لەسەر ڕووکاری one ui 6.1.1 کە حەوت ساڵ ئەپدەیتی بۆ دێت.

کامێرا

دوو کامێرا لە پشتەوە لە خۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MPـە کە پشتگیری OIS دەکات.
  • کامێرای گۆشەفراوان 12MPـە.
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە لە کۆتا ئاست بە 4k 60fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 10MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4k 30fps تۆماردەکات.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 4000mAhـە و بەخێرایی 25W بارگاوی دەبێتەوە، بەخێرایی 15W بە شێوەی وایەرلێس بارگاوی دەبێتەوە.

زانیاری گشتی

  • کێشی 187 گرامە.
  • پشتەکەی شووشەیە و مۆبایلەکە ڕووپۆش کراوە بە gorilla glass victus 2 و چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆمە، ip X8ـی هەیە دژە ئاوە لە قوڵایی یەک مەتر و نیو تا سی خولەک.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە. 
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە لاتەنیشتە.
  • ئەم مۆبایلەی سامسۆنگیش زیرەکی دەستکردی تیایە.

نرخ

لە تەممووزی ساڵی ٢٠٢٤ بە داواکاری پێشوەختە دەتوانرا داوای مۆبایلەکە بکەیت، نرخی بۆ داواکاری پێشوەختە بۆ ڕام 12 و بیرگەی 512 بە 1,635,000 و بە داواکاری پێشوەختە شەحنێکی 50Wـی و کەڤەرێکی بە دیاری لەگەڵە.


سەرچاوەکان



83 بینین