Poco F6 Pro

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-30-11:40:00 - کۆدی بابەت: 12911
Poco F6 Pro

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مۆبایلی Poco F6 Pro ئەم مۆبایلەش وەک مۆبایلی Poco f6 بۆ یاری و کاری قورس دروست کراوە نەک کامێرا. خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Amoled بە قەبارەی 6.67 ئینج و ڕوونی +QHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتزە. هاوکات جۆری شاشەکەی پشتگیری 68B ڕەنگ و Dolby vision و +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 4000 نیت. لەڕووی شاشەوە یەکێک لە باشترین و جوانترین شاشەی بۆ دانراوە و شاشەیەکی زۆر ڕوناک و ئاست بەرز لەخۆی دەگرێت

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

بەشی چیپی ئەم مۆبایلە لە جۆری Snapdragon 8 Gen 2ـیە کە لەسەر 4nm بناغەکراوە. ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر ڕووکاری HyperOS لەسەرە. لەڕووی چیپەوە بەراورد بە نرخەکەی باشترین و بەهێزترین چیپە کە لەسەر مۆبایلێک جێگیرکرابێت، بەهێزە بۆ یاری و کاری قورس و مۆنتاژ و هەر کارێکی قورس ئەتەوێت بەم چیپە ئەکرێ زۆر بەئاسانی.

لە پۆبجیش توانای 120fpsـی هەیە و زۆر زۆر بەهێزە ڕاستەوخۆ لە پاکەتیش دەیشکێنی Android 14ـی لەسەرە کە نوێترین سیستەم و ڤێرژنە و ٣ ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و 4 ساڵ ئەپدەیتی سکویریتیان بۆ دێت.

کامێرا

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی، گرنگترین تایبەتمەندی کامێراکانی:

  • کامێرای سەرەکی 50MP و پشتگیری OIS دەکات بۆ کەمکردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لەکاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای گۆشەفراوان 8MP.
  • کامێرای ماکڕۆ 2MP.
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە لە کۆتا ئاست بە 8K 24fps و 4K 60fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی هەیە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 60fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە ئەم مۆبایلە بۆ گەیمینگ و کاری قورس و مۆنتاژ و بابەتەکانی تر  دروست کراوە نەک بۆ کامێرا، بۆ کامێرا مۆبایلی باشتر هەیە چونکە ئەم مۆبایلە بۆ کامێرا دروست نەکراوە و ئەگەر کامێرای زۆر باشیش نەبێت ناتوانین بڵێین خاڵی لاوازە.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAhـە و بەخێرایی 120W بارگاوی دەبێتەوە کە بە ماوەی ١٩ خولەک لە %0 دەگاتە %100 کە بۆ پاتری و بارگاویکەرەوە زۆر نایابە.

زانیاری گشتی

کێشی مۆبایلەکە ٢٠٩ گرامە، دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە کە دەنگێکی زۆر باشی هەیە. پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لەژێر شاشەیە و زۆر باشە.

نرخ

لە ئێستادا نرخی بۆ ڕام ١٢ کە دەتوانیت بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕام 20 و بیرگەی ٥١٢ بە ٦٩٩ هەزار دینارە. نرخی بۆ ڕام ١٦ کە دەتوانیت بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕام ٢٤ نرخی ٧٩٩ هەزار دینارە.


سەرچاوەکان



9 بینین