ئایا تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی کۆمپانیا چینییەکان ڕاست نین یان ساختەن؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-25-11:23:00 - کۆدی بابەت: 12904
ئایا تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی کۆمپانیا چینییەکان ڕاست نین یان ساختەن؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مۆبایلە چینییەکان نموونەی ئۆپۆ و هواوی و ڕیەڵمی و شاومی لە ئێستادا لە بازاڕەکاندا زۆر باو و بڵاون، هەندێک پێیان وایە چونکە بەرهەمەکانی چینن تایبەتمەندییەکانیان ناڕاست و ساختەن و پێیان باش نییە، بەڵام بە پێچەوانەشەوە هەندێک کڕیار ئەو جۆرە مۆبایلانەیان لەلاپەسەندە و ئارەزووی کڕینی ئەو جۆرە مۆبایانە دەکەن.

ئایا تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی کۆمپانیا چینییەکان ڕاست نین یان ساختەن؟

ئەو کۆمپانیایانە باشترین تایبەتمەندی پڕۆسێسەر و شاشە و دیزاین پێشکەش دەکەن و بە باشترین و گونجاوترین نرخ، هاوکات بارگاویکەرەوەیەکی خێرایان هەیە و درەنگ شەحنی مۆبایلەکان کەم دەبێتەوە و دادەبەزێت. لە ئێستادا بەراورد ئەکرێت لەنێوان مۆبایلێك نرخەکەی ١٠٠٠ دۆلارە لەگەڵ مۆبایلێكی ئاست ناوەند نرخی نزیکەی ٥۰۰ دۆلارە، بۆ نموونە ئایفۆنێکی ١٣٠٠ دۆلاری کامێرای ٤٨ مێگاپیکسڵە، بێگومان لەزۆر ڕووەوە باشترە لە مۆبایلێکی چینی کە نرخی ٥۰۰ دۆلارە و کامێرای ١٠٨ مێگاپیکسڵ یان ٢٠٠ مێگاپیکسڵی هەیە.

بەڵام کوالیتی کامێرا پەیوەندی کەمتری بە پێکسڵەکان هەیە، بەڵکو پەیوەندی زیاتری بە قەبارەی هەستەوەرەکەوە هەیە نەکو پیکسڵ. هەندێک کەس لەسەر بنەمای ناوبانگی براندەکەوە ئەڕوانن وەک ئەپڵ و سامسۆنگ، لایان وایە ئەم براندانە هەن ئیتر کۆمپانیا چینییەکان هەرچەندە بە هەرزانترین نرخ مۆبایل پێشکەش بکەن پێیان باش نییە. بۆیە ئەوەی بۆت گونجا لەگەڵ بەکارهێنانی خۆت و لەگەڵ توانات گونجا بیکڕە، بەشێک لە مۆبایلە ئاست ناوەندەکانی کۆمپانیا چینییەکان  بەراورد بە نرخی خۆیان لە زۆر ڕووەوە باشن.


سەرچاوەکان



69 بینین