سکرینی چاتی ماسنجەر کەسی بەرانبەر پێیدەزانێت؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-25-11:27:00 - کۆدی بابەت: 12847
سکرینی چاتی ماسنجەر کەسی بەرانبەر پێیدەزانێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناوەڕۆک

زۆرجار پرسیاردەکرێت و دەمانەوێت بزانین کە لەکاتی سکرینی چات یان وێنە لە ئاپی ماسنجەر کەسی بەرانبەر دەزانێت یاخود نا، ئەم پرسیارە دوو وەڵامی هەیە.

وڵامەکان

  • وەڵامی یەکەم لە چاتی ئاسایی نەخێر پیشانی نادات.
  • وەڵامی دووەم ئەگەر لەشێوەی چاتی (Secret conversation) بێت بەڵێ دەرەکەوێت.

بۆیە ئەگەر پێویست بوو چاتێك لەگەڵ کەسێك بکەیت و ئەزانی چاتەکە زانیاری تایبەتی تێدا باس دەکرێت یاخود چاتی کاتییە یاخود ناردنی بەڵگەنامەیەکە باشترە لەم ڕێگەیەوە نامەی بۆ بنێریت ئەویش لەبەر دوو هۆکار:

  • یەکەم: لە چاتەکە بەشی (disappearing messages) کارا بکە بۆ ئەوەی دوای ٢٤ کاتژمێر ڕاستەوخۆ چاتەکان نەمێنن ئۆتۆماتیکی.
  • دووەم: ئەگەر چاتەکان سکرین بکرێت ڕاستەوخۆ دەرەکەوێت لە خوارەوە و لەژێر نامەکە دەنووسرێت بۆ ئاگاداری کە کەسی بەرامبەر چاتەکەی سکرین کردووە.


سەرچاوەکان



5 بینین