ڕێکخستنی ڕاوتەرەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-07-11-10:58:00 - کۆدی بابەت: 9357
ڕێکخستنی ڕاوتەرەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕاوتەر ئامێرێكی نێتۆركینە كە بەكاردێت بۆ گواستنەوەی داتا لە شێوەی پاكێت (data packets) لەنێوان نێتۆركەكاندا، ڕاوتەر هەڵدەستێت بە ئاڕاستەكردنی داتاكان لە ئینتەرنێتدا، ئەو داتایانەی كە لە ناو ئینتەرنێتدا دەنێردرێن وەك وێب سایتەكان یان ئیمەیڵ پێیان دەوترێت پاكێت، زۆر جار پاكێت لە ڕاوتەرێكەوە دەگوازرێتەوە بۆ ڕاوتەرێكی تر كە لە ناو نێتۆركێكی گەورەتردایە وەك (ئینتەرنێت) تا دەگات بە ئامانجەكەی كە لە زمانی نێتۆركینگدا پێی دەوترێت نۆد (node).

ڕێکخستنە سەرەتاییەکانی ڕاوتەرەکان

هەنگاو
کۆماند

یەکەم

configure terminal

نموونە:

Router> enable

Router# configure terminal

دەچێتە دۆخی ڕێکخستنی گشتی، کاتێک دەرچەی کۆنسۆڵ بەکاردەهێنێت.

دووەم

hostname name

نموونە:

Router(config)# hostname Router

ناوی ڕاوتەرەکە دیاری دەکات.

سێیەم

enable secret password

نموونە:

Router(config)# enable secret cr1ny5ho

 

وشەی نهێنی کۆدکراو دیاری دەکات بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت بۆ ڕاوتەرەکە.

چوارەم

no ip domain-lookup

نموونە:

Router(config)# no ip domain-lookup

ڕاوتەر لە وەرگێڕانی وشەی نامۆ (هەڵەی تایپ) بۆ ئایپی لەکاردەخات.

بۆ پێدانی ئایپی لە باڵێکی ڕاوتەرەکە

 
کۆماند
هۆکار

یەکەم

configure terminal

نموونە:

Router# configure terminal

دەچێتە دۆخی ڕێکخستنی گشتی کە زۆرینەی فرمانەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

دووەم

interface gigabitethernet slot/port

نموونە:

Router(config)# interface gigabitethernet 0/8

 

دەچێتە دۆخی ڕێکخستنی ئینتەرفەیسەکە.

سێیەم

ip address ip-address mask

نموونە:

Router(config-if)# ip address 192.168.12.2 255.255.255.0

 

ناونیشانی IP و سەبنێت ماسک بە ئینتەرفەیسەکە دەدات. 

چوارەم

no shutdown

نموونە:

Router(config-if)# no shutdown

 

ڕووکاری ئینتەرفەیسەکە چالاک دەکات، واتە بەبێ ئەم کۆماندە ئینتەرفەیسەکە بە کوژاوەیی دەمێنێتەوە.

پێنجەم

exit

نموونە:

Router(config-if)# exit 

لە دۆخێکەوە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش خۆی.

ڕێکخستنی کۆماند-لاین

 
کۆماند
هۆکار

یەکەم

configure terminal

نموونە:

Router# configure terminal

دەچێتە دۆخی ڕێکخستنی گشتی کە زۆرینەی فرمانەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

دووەم

line [ aux | console | tty | vty ] line-number

نموونە:

Router(config)# line console 0

دەچێتە دۆخی ڕێکخستنی هێڵەکان، و جۆری هێڵەکە دیاری دەکات کە چەندین جۆر هەیە، وەک aux، Console، tty، vty.

سێیەم

password password

نموونە:

Router(config)# password 5dr4Hepw3

وشەی نهێنی تایبەت بۆ هێڵی کۆنسۆڵەکە دیاری دەکات.

چوارەم

login

نموونە:

Router(config-line)# login

پشتڕاستکردنەوەی وشەی نهێنی لەکاتی چوونە ناوەوە بۆ هێڵەکە. گەر لۆگین نەکەین داوای وشەی تێپەڕمان لێ ناکات.

پێنجەم

exec-timeout minutes [ seconds ]

نموونە:

Router(config-line)# exec-timeout 5 30

ئەو ماوەیە ڕێکدەخات کە وەرگێڕی فەرمانی EXEC چاوەڕێی دەکات تا زانیارییەکانی بەکارهێنەر دەستنیشان دەکرێت. بەپێی پێشوەختە ١٠ خولەکە. بەڵام لێرەدا خۆت دەتوانیت بە چرکە و خولەک دیاری بکەیت.

شەشەم

line [ aux | console | tty | vty ] line-number

نموونە:

Router(config-line)# line vty 0 4

دەچێتە دۆخی ڕێکخستنی هێڵە دوورەکان، بەهۆی ئەمەوە ڕێکخستن بۆ ئەو تێپەڕینانە دەکەین لەسەر ڕاوتەرەکە کە لە دوورەوە ئەنجام دەدرێن بە SSH و Telnet.

حەوتەم

password password

نموونە:

Router(config-line)# password aldf2ad1

وشەی نهێنی تایبەت بۆ هێڵی ڤی تی وایەکە دیاری دەکات.

هەشتەم

login

نموونە:

Router(config-line)# login

پشتڕاستکردنەوەی وشەی نهێنی لەکاتی چوونە ناوەوە بۆ هێڵەکە. گەر لۆگینیش نەکەین هەر چالاک دەبێت، بەڵام بۆ لایەنی پارێزراوی باشترە بکرێت.

نۆیەم

end

نموونە:

Router(config-line)# end

Router#

لە دۆخی ڕێکخستنەکە دەردەچێت بۆ دۆخی پێش خۆی. 

 


سەرچاوەکان



613 بینین