بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Poco F6 نمایش کرا

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا - به‌روار: 2024-05-28-17:38:00 - کۆدی بابەت: 12675
بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Poco F6 نمایش کرا

ناوه‌ڕۆك

چیرۆکی سەرەکی

هەردوو مۆبایلی Poco F5 و Poco F5 Pro، یەکێک بووم لەو مۆبایلانەی کە زۆر پەسەند بوون لە لای خەڵکی لەبەر تایبەتمەندیەکانیان و نرخیان، ئەمڕۆش شاومی نەوەی مۆبایلەکانی نمایش کرد کە وەکو نەوەی ڕابردوویان لە دوو مۆبایل پێکدێن.

مۆبایلەکە چیپسێتێکی ئاست بەرزی لەسەر جێگیر کراوە، کە Snapdragon 8 Gen 3s. بیرگەی لە جۆری UFS 4.0 و ڕامی لە جۆری ڕامی لە جۆری LPDDR5X.

ڕوونمای مۆبایلەکە

ڕوونمای مۆبایلەکە ڕوونی 1.5K و قەبارەی 6.67 ئینجە و لە جۆری OLED و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی دەگاتە 2,400 نیت.

بڕوانامەی IP64 لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە.

 

کامێرای مۆبایلەکە

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپبکسڵە بە هەستەوەری IMX882 و پشتگیری لە OIS دەکات، کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپبکسڵ و کامێرای سێڵفیش ڕوونی 20 مێگاپبکسڵە.

 

هێزی پاتریەکەی

پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات.

 

نرخی مۆبایلەکە 

نرخی مۆبایلەکە بەم زووانە بۆ بازاڕەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت.

 

زانیاری زیاتر

چیپسێتی مۆبایلەکە بریتییە لە Snapdragon 8 Gen 2. بیرگەی لە جۆری UFS 4.0 و ڕامی لە جۆری ڕامی لە جۆری LPDDR5X.

ڕوونماکەی لە جۆری OLED و ڕوونی 1440p و قەبارەی 6.67 ئینجە، تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە ڕووناکی دەگاتە 4,000 نیت.

پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات، کە تەواوی مۆبایلەکە تەنها 19 خولەک بارگاوی دەکاتەوە.

ڕوونی کامێرای مۆبایلکە هەروەکو جۆری ئاساییە. 

 


سەرچاوەکان



35 بینین