گرنگترین ئەو پرسیارانەی کە لە ئینتەرنێتدا باون

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-25-11:25:00 - کۆدی بابەت: 12858
گرنگترین ئەو پرسیارانەی کە لە ئینتەرنێتدا باون

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەکارهێنەران ڕۆژانە لە ئینتەرنێت و لە کاتی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و بەرنامەکانی تر پرسیاری باو و زۆر ئەکرێت لەسەریان، بەشێک لە وەڵامی پرسیارەکان سادەن و لەڕێی داونڵۆدکردنی چەند بەرنامەیەکەوە بەردەس دەبن، هەندێی تریش لە ڕێی چەند گۆڕانکارییەکی بچووک و سادە چارەسەر دەبن.

گرنگترین ئەو پرسیارانەی کە لە ئینتەرنێتدا باون

چی بەرنامەیەك بۆ داونڵۆدکردنی ڤیدیۆی یوتیوب و فەیسبووك و ئینستاگرام هەیە؟

بۆ سیستمی ئەندرۆید : vidmate یان snaptube
بۆ سیستمی ئایفۆن: طرب یان ادارة الملفات/Files management

چی بەرنامەیەك بۆ ئیدیت کردنی ڤیدیۆ ناسراو و باشە؟

بۆ سیستمی ئەندرۆید: cupcut یان inshot یان kine master
بۆ سیستمی ئایفۆن: vn یان video star

چی بەرنامەیەك بۆ ئیدیت کردنی وێنە باشە؟

بۆ سیستمی ئەندرۆید: picsart یان lightroom
بۆ سیستمی ئایفۆن: picsart یان lightroom

بەرنامەیەك بۆ کردنی بەرنامەکان بە دوان؟

بۆ ئەندرۆید: multiple accounts & duall accounts
بۆ ئایفۆن: بەردەست نییە.

بەرنامەیەک بۆ داونڵۆدکردنی یارییەکان بە مۆدکراوی؟

بۆ ئەندرۆید: happymod
بۆ ئایفۆن: بەردەست نییە.

ئایا ئەگەر وێنەی خۆم لەسەر پڕۆفایلی ئینستاگرام یان فەیسبووك دانێم ترسی بردنی هەیە؟

بەڵێ، دەیان سایت هەیە کە وێنەی سەر پڕۆفایلەکان دەرەهێنن بە ئاسانی بەتایبەت بۆ ئینستاگرام، وێنەکە نزیک ئەکرێتەوە ئەشتوانرێت سەیڤ بکرێت.

چۆنیەتیەتی داخستنی ئاد و چات 

بۆ داخستنی ئاد  بەتەواوی داناخرێت ئەبێت سەروو 10k فۆڵۆت هەبێت، بەڵام ئەتوانیت وابکەیت تەنها هاوڕێی هاوڕێکانت ئاد بنێرن، ئەویش لەڕێگەی:

  • سەرەتا بڕۆ سێتینگی فەیسبووک
  • دواتر بەشی Privacy 
  • Who can Send you friend request 
  • Fteinds of Friends

بۆ داخستنی چاتیش بڕۆ ماسنجەر دواتر  

  • بڕۆ بەشی privacy
  • Message delivery
  • هەموو بەشەکان بکە Dont receive requests

چۆن فەیسبووکمان بەهێز بکەین؟

بە دانانی ناوی سیانی خۆت و دانانی بەرواری لەدایك بوونی ڕاستی خۆت و دانانی سکویریتی لەگەڵ پڕکردنەوەی بەشی ئەباوت بەزانیاری ڕاستی و دانانی ژمارە و ئیمێڵی سەرەکی خۆت.

چۆنیەتی کردنی فەیسبووک بە یەک ناو  زیانی هەیە کاتێك ئەکاونتت دووچاری کێشەبوو یاخود لووک بوو هێنانەوەی ئەستەم دەبێت.

 چۆن یوتیوبێکی بێ ڕیکلام دانێم؟

بۆ ئەندرۆید: youtube vanced
بۆ ئایفۆن: video lite

چۆن بزانین کێ هاتۆتە ناو پڕۆفایلمان؟

شتی وانییە و نازانرێت تاکو ئێستا.

چۆن بزانم ئەو کەسانە کێن سەیری ستۆریان کردووم لە فەیسبووک و ماسنجەر و هاوڕێم نین؟

نازانرێت تا ئێستا هیچ ڕێگەیەك نییە.

لابردنی ئەو کەسانەی کە تەنها له ماسنجەر لامانن؟

ئەندرۆید : بڕۆ گۆگڵ بنووسە

  • messanger old version 
  • یەکەم سایت بکەوە و ماسنجەرێکی ڤێرشن کۆن دابەزێنە و لایانبە.

ئایفۆن: بلۆك یان ڕێسترێکت

بەرنامەیەک بۆ سافکردنی وێنە کۆنەکانمان ؟

بەرنامەی remini یان enhance fox یان evoke یان meitu.

بەرنامەیەک کە لە ڕێیەوە ناوی دەرمانە پزیشکییەکان پێم بڵێ بۆ چی شتێک بەکاردێ؟

  • wise drug

وەرگێڕێکی باش؟

لە Google Translator بۆ هەردوو سیستەم

کیبۆردی کوردی باش؟

تەختەکلیلی کوردی یان کوردش کیبۆرد

دانانی پاسۆرد (ڕەمز) لەسەر بەرنامەکان چۆنە؟

له زۆربەی موبایلەکان بەردەستە، بڕۆ بەشیمسیتینگی موبایلت، دواتر لە بەشی سێرچ بنووسە app lock ئەگەر نەیبوو بەرنامەی app lock دابەزێنن.

بەرنامەیەك بۆ سەیرکردنی کەناڵە وەرزشییەکان بۆ خەتی خاو؟

یاسین tv 

بەرنامەیەک بۆ سەیکردنی کەناڵە ناوخۆییەکان؟

بەرنامەی my tv یان intv یان drama live

سەیرکردنی فیلم و زنجیرە بیانییەکان بە ئینگلیزی؟

سایتەکان (YTS,Soap2day)


سەرچاوەکان



6 بینین