Poco F6 (شاومی پۆکۆش)

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-30-11:48:00 - کۆدی بابەت: 12910
Poco F6 (شاومی پۆکۆش)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مۆبایلی Poco F6 کە بە شاومی پۆکۆش ناسراوە، ئەم مۆبایلە لە زۆر ڕووەوە باشە بەتایبەت بۆ یاری و کاری قورس و گەیمینگ و مۆنتاژ، جگە لە کامێرا واتە ئەگەر زۆر گرنگی بە کامێرا دەدەیت بۆ تۆ گونجاو نییە بەڵکو بۆ شتەکانی تر نایابە. خاوەنی شاشەیەکە لەجۆری Amoled بە قەبارەی 6.67 ئینج و ڕوونی 1.5K و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتزە، هاوکات جۆری شاشەکەی پشتگیری 68B ڕەنگ وDolby vision و +HDR10 دەکات، ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 2400 نیت.

شاشەکەی بە Gorilla glass victus داپۆشراوە بۆ بەرگری لە شکان. لەڕووی شاشەوە باشترین و جوانترین شاشەی بۆ دانراوە بەراورد بە نرخەکەی شاشەیەکی جوان ڕوون و ڕووناک و ئاست بەرز و بەهێزە بۆ شکان.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

چیپی ئەم جۆرە مۆبایلە لە جۆری Snapdragon 8s Gen 3ـیە کە لەسەر 4nm بناغەکراوە، ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر ڕووکاری HyperOS لەسەرە. لەڕووی چیپەوە باشترین و بەهێزترین چیپە کە لەسەر مۆبایلێک جێگیرکرابێت، چیپێکی ئاست بەرزە و زۆر بەهێزە بۆ یاری و کاری قورس و مۆنتاژ و هەر کارێکی قورس ئەتەوێت بەم چیپە ئەکرێ زۆر بەئاسانی.

لە پۆبجیش توانای 120fpsـی هەیە و زۆر بەهێزە. کە ڕاستەوخۆ لە پاکەتەکەی دەیشکێنیت Android 14ـی لەسەرە کە نوێترین سیستم و ڤێرژنە و ٣ ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و 4 ساڵ ئەپدەیتی سکویریتیان بۆ دێت. تەمەنی مۆبایلەکە درێژ و گونجاوە و زۆر درەنگ خاو دەبێتەوە چونکە چیپەکەی زۆر بەهێزە و ئەپدەیتیشی زۆر بۆ دێت.

کامێراکەی

دوو کامێرا لە پشتەوە لەخۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بریتین لە:

  • کامێرای سەرەکی 50MP و پشتگیری OIS دەکات بۆ کەمکردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لەکاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای گۆشەفراوان 8MP.
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە لە کۆتا ئاست بە 4K 60fps تۆمار دەکات.
  • کامێرای سێڵفی 20MP.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 60fps تۆمار دەکات.

لەڕووی کامێراوە ئەم مۆبایلە بۆ گەیمینگ و کاری قورس و مۆنتاژ و بابەتەکانی تر  دروست کراوە، نەک بۆ کامێرا بۆیە ئەگەر کامێرای زۆر باشیش نەبێت ناتوانین بڵێین خاڵی لاوازە. 

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAh و بەخێرایی 90W  بارگاوی دەبێتەوە کە بە ماوەی ٣٥ خوولەک لە %٢ دەبێتە %١٠٠ بۆ پاتری و بارگاویکەرەوە زۆر زۆر نایابە.

زانیاری گشتی لەسەر مۆبایلەکە

مۆبایلەکە کێشی ١٧٩ گرامە کە کێشێکی زۆر کەم و گونجاوی هەیە و ناڕەحەت نییە بۆ بەکارهێنان و هەڵگرتنی. بەرگری ip64ـی هەیە و دژە ئاوی تەواو نییە، بەڵکو بۆ نموونە ئەگەر کەوتە ناو ئاو ڕاستەوخۆ دەری بێنیتەوە کێشەی نییە یان ئەگەر ئاوی بەسەردا بڕژێت کێشەی نییە و دژە تەپ و تۆزە، بەڵام دژە ئاوی تەواو نییە. بەڵام خاڵێکی زۆر بەهێز بۆ ئەم مۆبایلە بریتییە لە ip 64.

دەنگ

دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە کە دەنگێکی زۆر باشی هەیە. پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لەژێر شاشەیە و زۆر باشە.

نرخ

لە ئێستادا نرخی بۆ ڕام ١٢ کە دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ ڕام ٢٠ و بیرگەی ٥١٢ بە ٥٢٩ هەزار دیناری عێراقییە.



9 بینین