مایکرۆسۆفت Surface Proی بە ڕوونمای OLED ڕاگەیاند

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا - به‌روار: 2024-05-28-17:10:00 - کۆدی بابەت: 12673
مایکرۆسۆفت Surface Proی بە ڕوونمای OLED ڕاگەیاند

ناوه‌ڕۆك

چیرۆکی سەرەکی

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بە ناوی Build بەست و تێیدا چەندین بەرهەم و گۆرانکاری گرنگی ڕاگەیاند. یەکێک لە بەرهەمە ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەکە بریتی بوو لە لاپتۆپ/تابلێتی Surface Proی نوێ. کە بۆ یەکەمین جار ڕوونمای OLED لە خۆ دەگرێت و نرخی دەستپێکی بۆ قەبارەی 13 ئینج بریتییە لە 1,499 دۆلار. بە هەردوو چیپی Qualcomm Snapdragon X Elite یاخوود Plus لە جیاتی Intel Core Ultra بەردەست دەبێت. لاپتۆپە نوێیەکە بە Copilot+ PC هەژمار دەکرێت بەوەی دەتوانێت 40 تریلیۆن کردار لە ماوەی یەک چرکەدا ئەنجام بدات.

 

درێژەی بابەت

مایکرۆسۆفت بانگەشەی ئەوە دەکات ئەم لاپتۆپ/تابلێتە نوێیە خێراترە لە Mac Book Airی ئەپڵ بە چیپی M3 ـیەوە. بە چەندین بژاردەی پرۆسێسەر و بیرگە و ڕامی جیاواز بەردەست دەبێت، بۆ نرخی 1,499 دۆلار ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت دەبێت. پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکات %90 خێراترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

تەختەکلیلێکی نوێی بۆ بەردەست خراوە بە ناوی Flex Keyboard کە تراکپادەکەی گەورەترە و نرخی 350 دۆلار بە بێ پێنووس و بە پێنووسەوە 450 دۆلار دەبێت.



31 بینین