زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-14-15:20:00 - کۆدی بابەت: 7827
زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢ (بە ئینگلیزی: Samsung Galaxy S22، بە عەرەبی: سامسونج جالكسي إس 22)، زنجیرەیەک مۆبایلی زیرەکی کۆمپانیای سامسۆنگە و لە پۆلێنی جۆری ئێسی مۆبایلەکانی کۆمپانیاکەیە. زنجیرەکە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکەن و لەلایەن (Samsung Electronics)ـەوە دیزاین و پەرەپێدان و بازاڕکردن و دروستکردنیان لە ئەستۆ گیراوە. ئەم زنجیرە مۆبایلە لە پاش مۆبایلەکانی گالاکسی ٢١ و نۆت ٢٠ـەوە دێت.

مۆبایلەکان دژەئاون و دەتوانن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە قووڵی یەک مەتر و نیو بمێننەوە و خاوەنی نیشانەی پاراستنی جیهانی ٦٨ـن. بە هەردوو چارەسەرکاری سناپدراگۆنی (Octa-core, (1x3.00 GHz Cortex-X2 & 3x2.40 GHz Cortex-A710 & 4x1.70 GHz Cortex-A510)) و ئێکسنۆسی (Octa-core, (1x2.80 GHz Cortex-X2 & 3x2.50 GHz Cortex-A710 & 4x1.80 GHz Cortex-A510)) بەردەستن.

زنجیرەکە

زنجیرەی مۆبایلەکانی ئێس ٢٢ پێکدێت لە:

  • سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢
  • سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢ پڵەس
  • سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا

نمایش

ڕۆژی نمایشکردنی زنجیرەکە لە پێشانگەی کۆمپانیاکە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٢٥ـە.

ڕەنگەکان

گالاکسی ئێس ٢٢  گالاکسی ئێس ٢٢ پڵەس گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا
ڕەنگ ناو ڕەنگ ناو ڕەنگ ناو
  سپیی خەیاڵی   سپیی خەیاڵی   سپیی خەیاڵی
  ڕەشی خەیاڵی   ڕەشی خەیاڵی   ڕەشی خەیاڵی
  سەوز   سەوز   سەوز
  پەمەییی ئاڵتوونی   پەمەییی ئاڵتوونی   بورگاندی، سووری تۆخ
  قوڕقوشمی   قوڕقوشمی   قوڕقوشمی بە چوارچێوەی ڕەش
  شینی ئاسمانی   شینی ئاسمانی   شینی ئاسمانی بە چوارچێوەی ڕەش
  کرێمی   کرێمی   سوور بە چوارچێوەی ڕەش
  بنەوشەیی   بنەوشەیی    

ڕوونما

مۆدێل قەبارەی ڕوونما ڕێزولوشن بەرزترین بەهای ڕیفرێش بوونەوە بەهای ڕیفرێش بوونەوە شێوەی لایەکان
ئێس ٢٢ ٦,١  ٢٣٤٠x١٠٨٠ ١٢٠ هێرتز ١٠ بۆ ١٢٠ هێرتز فلات
ئێس ٢٢ پڵەس ٦,٦ ٢٣٤٠x١٠٨٠ ١٢٠ هێرتز ١٠ بۆ ١٢٠ هێرتز فلات
ئێس ٢٢ ئەڵترا ٦,٨ ٣٠٨٨x١٤٤٠ ١٢٠ هێرتز ١ بۆ ١٢٠ هێرتز چەماوە

قەبارەی بیرگە

مۆدێل ئێس ٢٢ ئێس ٢٢ پڵەس ئێس ٢٢ ئەڵترا
  ڕام بیرگە ڕام بیرگە ڕام بیرگە
جۆری یەک 8GB 128GB 8GB 128GB 8GB 128GB
جۆری دوو 8GB 256GB 8GB 256GB 12GB 256GB
جۆری سێ - - - - 12GB 512GB
جۆری چوار         12GB 1TB

هەریەک لە ئێس ٢٢ و ئێس ٢٢ پڵەس خاوەنی ڕامێکی هەشت گێگابایتی و بیرگەیەکی ١٢٨ گێگابایت و ٢٥٦ گێگابایتین، گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا خاوەنی چوار جۆری ١٢٨،٢٥٦،٥١٢ گێگابایت و یەک تێرایە. هیچکمان لە مۆبایلەکانیش شوێنی میمۆری دەرەکییان نییە.

باتری

هەر سێ جۆری مۆبایلەکە بە باترییەکی بەهێزەوە خراونەتە بازاڕ. هەموو مۆبایلەکان بە بارگاویکەری جۆری C بارگاوی دەکرێنەوە. جۆری بارگاویکەری گالاکسی ئێس ٢٢ جۆری Cـی ٢٥ واتە، بەڵام گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا و پڵەس خاوەنی بارگاویکەرێکی خێراترن بە بڕی ٤٥ وات. هەروەها دەتوانن هەمان جۆری مۆبایلەکەی خۆیان بارگاوی بکەنەوە بە بڕی ٤,٥ وات.

مۆدێل قەبارەی باتری
ئێس ٢٢ ٣,٧٠٠ میلی ئەمپێر
ئێس ٢٢ پڵەس ٤,٥٠٠ میلی ئەمپێر
ئێس ٢٢ ئەڵترا ٥,٠٠٠ میلی ئەمپێر

کامێرا

هەریەک لە گالاکسی ئێس ٢٢ و ئێس ٢٢ پڵەس خاوەنی کامێرایەکی پشتەوەی ٥٠ مێگاپێکسڵین، لەگەڵ کامێرایەکی پێشەوە بە توانای ١٠ مێگاپێکسڵ، بەهێزترین مۆبایلیشان کە ئەڵترایە خاوەنی کامێرایەکی پشتەوەی ١٠٨ مێگاپێکسڵی و ٤٠ مێگاپێکسڵی پێشەوەیە. 

مۆدێلەکان گالاکسی ئێس ٢٢ و ئێس ٢٢ پڵەس گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا
پانی هاوێنە 50 MP, f/1.8, 24mm, 1/1.56", Dual Pixel PDAF, OIS 108 MP, f/1.8, 24mm, 1/1.33", PDAF, Laser AF, OIS
مۆدێل Samsung S5KGN5 Samsung S5KHM3
ئەڵترا پانی هاوێنە 12 MP, f/2.2, 13mm, 1/2.55", fixed focus 12 MP, f/2.2, 13mm, 1/2.55", Dual Pixel PDAF
مۆدێل Samsung S5K2LA Sony IMX563
تێلێفۆتۆ هاوێنە 10 MP, f/2.4, 70mm, 1/3.94", PDAF, OIS 10 MP, f/2.4, 70mm, 1/3.52", Dual Pixel PDAF, OIS
مۆدێل Samsung S5KGW2  
پریسکۆپ هاوێنە - 10 MP, f/4.9, 240mm, 1/3.52", Dual Pixel PDAF, OIS
مۆدێل  
پێشەوە هاوێنە 10 MP, f/2.2, 26mm, 1/3.24", PDAF 40 MP, f/2.2, 26mm, 1/2.8", PDAF
مۆدێل Sony IMX374 Samsung S5KGH1

گرتە

شێوازی گرتنی گرتەی ڤیدیۆیی لە مۆبایلەکان بە چوار شێوەیە:

  • 8kـی ٢٤ فرەیم لە چرکەیەک
  • 4kـی ٣٠ بۆ ٦٠ فرەیم لە چرکەیەک
  • 1080pـی بە ٣٠/٦٠/٢٤٠ فرەیم لە چرکەیەک
  • 720pـی بە ٩٦٠ فرەیم لە چرکەیەک

پێنووس

گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا یەکەمین مۆبایلی زنجیرەی ئێسە کە خاوەنی پێنووسێکە لە سەرەتای دروستکردنیەوە.

نەرمەواڵە

مۆبایلەکانی زنجیرەکە بە نەرمەواڵەی Android 12 (One UI 4.1) و خزمەتگوزارییەکانی گوگڵ بڵاوکراونەتەوە. هەمووشیان سوود لە Samsung Knox وەردەگرن بۆ ئاسایشی مۆبایلەکە.

زانیاریی گشتی

مارکە سامسۆنگ گالاکسی
کارگە سامسۆنگ
دروشم The Epic Standard
زنجیرە زنجیرەی گالاکسی ئێس
مۆدێل

:مۆدێلی جیهانی

SM-S901x (S22)
SM-S906x (S22+)
SM-S908x (S22 Ultra)

توانای پەیوەستبوون بە: 2G, 3G, 4G, 5G
یەکەمین دەرچوون ٢٠٢٢/٢/٢٥
نەوەی پێشووتر Samsung Galaxy S21
Samsung Galaxy Note 20
جۆر S22: مۆبایلی زیرەک
S22+/S22 Ultra: فابلێت
چوارچێوە S22:
70.6 mm (2.78 in) H
146 mm (5.7 in) W
7.6 mm (0.30 in) D

S22+:
75.8 mm (2.98 in) H
157.4 mm (6.20 in) W
7.6 mm (0.30 in) D

S22 Ultra:
77.9 mm (3.07 in) H
163.3 mm (6.43 in) W
8.9 mm (0.35 in) D
قورسیی S22: 167 g (5.9 oz)
S22+: 195 g (6.9 oz)
S22 Ultra: 228 g (8.0 oz)
نەرمەواڵە Android 12
One UI 4.1
سیستم ڕووسیا و ئەورووپا: Samsung Exynos 2200
جیهان: Qualcomm Snapdragon 8 Gen 1
پڕۆسێسەر/یەکەی ڕێکخەری ناوەندی  Exynos: Octa-core, (1x2.80 GHz Cortex-X2 & 3x2.50 GHz Cortex-A710 & 4x1.80 GHz Cortex-A510)
Snapdragon: Octa-core, (1x3.00 GHz Cortex-X2 & 3x2.40 GHz Cortex-A710 & 4x1.70 GHz Cortex-A510)
یەکەی چارەسەرکاری گرافیک Exynos: Xclipse 920
Snapdragon: Adreno 730
میمۆری S22/S22+: 8 GB RAM
S22 Ultra: 8/12 GB RAM
بیرگە UFS 3.1
S22/S22+: 128/256 GB
S22 Ultra: 128/256/512 GB/1 TB
بیرگەی دەرەکی نییە
سیم nanoSIM, eSIM
Single SIM or Hybrid Dual SIM in dual stand-by
باتری S22: 3700 mAh
S22+: 4500 mAh
S22 Ultra: 5000 mAh
بارگاوی کردن S22: 25 W Super Fast Charging, 15 W wireless
S22+/S22 Ultra: 45 W Super Fast Charging, 15 W wireless
زانیاریی وەرگر
  • S Pen (S22 Ultra)
  • Accelerometer
  • Barometer
  • Fingerprint scanner (under display, ultrasonic)
  • Pressure sensor
  • Magnetometer
  • Gyroscope
  • Hall sensor
  • Proximity sensor
  • RGB Light Sensor
ڕوونما
  • Dynamic AMOLED 2X Infinity-O capacitive touchscreen, HDR10+
  • S22: 6.1 in (150 mm) 1080 × 2340 (425 ppi), 19.5:9 aspect ratio, 120 Hz refresh rate
  • S22+: 6.6 in (170 mm) 1080 × 2340 (393 ppi), 19.5:9 aspect ratio, 120 Hz
  • S22 Ultra: 6.8 in (170 mm) 1440 × 3088 (500 ppi), 19.3:9 aspect ratio, 120 Hz LTPO
ڕوونمای دەرەکی هەمیشە کراوەیە
کامێرای پشتەوە S22/S22+: 50 MP, f/1.8, 24mm (wide), 1/1.56", 1.0µm, Dual Pixel PDAF, OIS
10 MP, f/2.4, 70mm (telephoto), 1/3.94", 1.0µm, PDAF, OIS, 3x optical zoom
12 MP, f/2.2, 13mm, 120˚ (ultrawide), 1/2.55" 1.4µm, Super Steady video
S22 Ultra: 108 MP, f/1.8, 24mm (wide), 1/1.33", 0.8µm, PDAF, Laser AF, OIS
10 MP, f/4.9, 230mm (telephoto), 1/3.52", 1.12µm, dual pixel PDAF, OIS, 10x optical zoom
10 MP, f/2.4, 70mm (telephoto), 1/3.52", 1.12µm, dual pixel PDAF, OIS, 3x optical zoom
12 MP, f/2.2, 13mm, 120˚ (ultrawide), 1/2.55", 1.4µm, dual pixel PDAF, Super Steady video
کامێرای پێشەوە S22/S22+: 10 MP, f/2.2, 26 mm (wide), 1/3.24", 1.22µm, Dual Pixel PDAF
S22 Ultra: 40 MP, f/2.2, 26mm (wide), 1/2.8", 0.7µm, PDAF
دەنگ Dolby Atmos stereo speakers tuned by AKG
پەیوەستبوون USB-C 3.2
Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac/6(e), dual-band, Wi-Fi Direct, hotspot
Bluetooth 5.2, A2DP, LE
توانای بەرگەگرتنی ئاو IP68 water/dust resistance, up to 1.5 m for 30 minutes
ماڵپەڕ
  • www.samsung.com/global/galaxy/galaxy-s22-ultra/
  • www.samsung.com/global/galaxy/galaxy-s22/


سەرچاوەکان



667 بینین