پڕۆسێسەری مۆبایل

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-18-14:25:00 - کۆدی بابەت: 3412
پڕۆسێسەری مۆبایل

ناوه‌ڕۆك

پڕۆسێسەری مۆبایل چییە؟

(پڕۆسێسەر) - CPU

هەرچەنە لە مۆبایلدا cpu وە gpu بەیەکەوەن و پێیان دەوترێت سیستەم ئۆن چیپ بەڵام لێرەدا بەجیا باسیان دەکەین.

سی پی یو یاخود پڕۆسێسەر پارچەی سەرەکی مۆبایلە و سەرجەم پارچەکانی تری مۆبایل بەڕێوە دەبات(بەو فەرمانانەی کە سۆفتوێر پێی دەدات).

پارچە گرنگەكانی CPU

لە cpu ی مۆبایل دا چەند شتێک گرنگن:

ژمارەی کۆر (ناوک) 

ناوکەکان لە ناو cpu دا دابەش دەبن بەسەر چەن بەشێک دا و هەر یەکەیان کاری خۆی ئەنجام دەدات، وەکو ئەوەی وایە چەند پڕۆسێسەرێکت هەبێت لە ناو یەک پڕۆسێسەر دا. یان باشتر بڵێین وەکو کرێکار وان لە ناو پڕۆسێسەر دا. ئەوەی گرنگ بێت لە ژمارەی کۆرەکاندا ئەوەیە دەبێ ژمارەیان لەگەڵ سیستەمەکەدا بگونجێت لە ئێستەدا چیپەکان 8 ناوکن و بۆتە ستاندارد. بەڵام مەرج نییە هەموو چیپێکی 8 ناوکی وەکو یەک بن ڕێکخستنی ناوکەکان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی لەگەڵ سیستەم بگونجێت.

خێرای پڕۆسێسەر یاخود کۆرەکان

لە پاڵ ژمارەی کۆردا خێرایی کۆرەکان زۆر گرنگە کە خێرایی پڕۆسێسەر بە گێگاهێرتز دەپێورێت. لە ئێستەدا زۆرترین خێرای کە لە پڕۆسێسەری مۆبایلدا دانرابێت 3.1 گێگاهێرتزە.

ئەو تەکنەلۆژیایەی کە لە دروست کردنیدا بەکارهاتووە

ئەمەش یەکێکە لە گرنگترین خاڵەکان لە پڕۆسێسەری مۆبایلدا، تەکنەلۆژیای بەکارهاتوو بە واتای ئەوەی چەند نانۆمەترە، لە ئێستەدا لە مۆبایلە ئاست بەرزەکاندا تەکنەلۆژیای 5 نانۆمەتر پڵەس بەکاریەت بەڵام لە داهاتویەکی نزیکدا ڕوودەکەنە 3 نانۆمەتر. کە 5 نانۆمەتر تەکنەلۆژیایەکی تازەیە و وا دەکات پڕۆسێسەر وزەی کەمتر سەرف بکات و خێراتر بێت شوێنی کەمتر بگرێت لەناو مۆبایلدا، واتە هەتا نانۆمەتر کەمتر بێت واتای ئەوەیە پڕۆسێسەرەکە وزەی کەمتر بەکاردەبات و خێراترە و کەمتر گەرم دادێت.

باشترین پڕۆسێسەرە ئاست بەرزەکان بۆ سیستەمی ئەندرۆید

1- سناپدراگۆن 888(کواڵکۆم)

2- کیرین 9000(هواوی) - ئیگزینۆس2100(سامسۆنگ)

3- میدیا تێک destiny 1200

باشترین پڕۆسێسەرە ئاست مامناوەندەکان بۆ ئەندرۆید

1- snapdragon 765 5G

2- kirin 820 5G

3- destiny 800

باشترین پڕۆسێسەرەکان کە لەسەر مۆبایلەکانی ئەپڵ جێگیر کرابێت

A14 bionic کە لەسەر زنجیرەی ئایفۆن 12 و ئایپاد ئایر ی تازە جێگیر کراوە. 


سەرچاوەکان



819 بینین