پێکهاتەکانی تەلەفزیۆن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-04-09:40:00 - کۆدی بابەت: 5144
پێکهاتەکانی تەلەفزیۆن

ناوه‌ڕۆك

تەلەفزیۆن

تەلەفزیۆن بە یەکێک لە هۆکارەکانی پەیوەندی دادەنرێت کە بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوەی وێنە جووڵاوەکان، چ جا ئەگەر یەک ڕەنگ دەبێت، واتە ڕەش و سپی، یاخود ڕەنگدار بێت، یاخود دوو دووری بێت یان سێ دووری، هەروەها دەنگیشی پێ دەگوازرێتەوە، بنچینەی وشەی تەلەفزیۆن لە teleـی یۆنانی کۆنەوە هاتووە، کە مانای دوور دێت، هەروەها vision کە مانای بینین دێت بە زمانی لاتینی، داهێنانی تەلەفزیۆن بووە هۆی کاریگەرییەکی گەورە لە کۆتاییەکانی سەدەی 19 و سەرەتاکانی سەدەی 20، ئیدی کۆمپانیاکانی هەموو جیهان کەوتنە کێبڕکێوە لە پێشکەشکردنی باشترین و پێشکەوتووترین ئامێر، لەم بڵاکراوەیەدا باس لە پێکهاتەکانی تەلەفزیۆن دەکەین.

پێکهاتەکانی تەلەفزیۆن چییە؟

ئامێرەکانی تەلەفزیۆن بە شێوەیەکی سەرەکی پێکهاتوون لە کۆمەڵێک بەش کە بەیەکەوە کار دەکەن بۆ بەدیهێنانی مەبەستێکی سەرەکی لە ئامێرەکەدا، کە بریتییە لە وەرگرتن و ناردنی هێماکان لە ڕێگای شەپۆلی هاوشێوە بە شەپۆلەکانی ڕادیۆ و گۆڕینی بۆ شێوەی دەنگ و وێنە، پاشان لەڕێی شاشەی تەلەفزیۆنەکەوە پێشکەش بکرێت، گرنگترین ئەو پێکهاتانە ئەمانەن:

وەرگر و دەرچەکان

وەرگرەکان بە شێوەیەکی سەرەکی هەڵدەستن بە وەرگرتنی شەپۆلەکان و گۆڕینی بۆ وێنە یاخود دەنگ یاخود هەردووکیان بە یەکەوە، سەبارەت بە دەرچەکانیش ئەوا بەکار دەهێنرێت بۆ داخڵکردنی ئەو زانیارییانە لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکان یاخود وایەرە زەمینییەکان یاخود ئامێری کارپێکردنی دیکە وەک ڤیدیۆپلەیەر و یارییەکان.

ئامێری نیشاندان

ئامێرێکە پێکهاتووە لە بۆرییەک کە کار دەکات بۆ دەردانی ئەلیکترۆن لە ڕێگای شآشەکەوە بە شێوەیەکی دیاری کراو، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕووناک بوونی خاڵی دیاریکراو و بەپێی ئەو ڕووناک بوونانەش وێنەکان لەسەر ڕووکارەکە دەردەکەون.

تەختەی کارەبایی

پلاتفۆرمە سەرەکییەکەیە، یەکێکە لە گرنگترین پێکهێنەرەکانی تەلەفیزیۆن، لەبەر ئەوەی گۆڕەڕ (محولة) و ئامێرەکانی فەرمان کردنیان تێدایە کە هێما بۆ هەموو بەشەکان دەنێرن لە ناو ئامێرەکەدا.

شاشەی نیشاندان

ئەو بەشەیە کە بەرپرسە لە نیشاندانی وێنەکان، قەبارە و تایبەتمەندییەکانی دەگۆڕێت لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی دی.

وەرگرە دەنگییەکان

هەڵدەستێت بە وەرگرتنی زانیارییەکان لە ڕێگەی دەرچەکانی دەنگەوە و دەریدەدات لە ڕێگای بیستۆک یان مکەبەرەکانەوە.

کاریگەرییەکانی داهێنانی تەلەفزیۆن

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تەلەفزیۆن بە جیهاندا و دوای ئەوە چووە نێو ماڵەکانەوە و بووە یەکێک لە ئامێرە سەرەکییەکانی ناوماڵ، توێژەران گرنگییەکی زیاتریان دەدا بە توێژینەوە لەسەر کاریگەرییەکانی تەلەفزیۆن، لە نێوانیاندا توندوتیژی میدیایی کە زانایانی دەروونناسی و کۆمەڵناسی لەسەر ئەوە کۆکن کە هەبوونی دیمەنی نەرێنی هەمان بڕی کاریگەری هەیە بە بەراورد بە هەبوونی دیمەنێکی ئەرێنی و ئارام، هەروەها لۆمەی تەلەفزیۆن دەکرێت بەوەی کە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر توانای خوێندنەوەی منداڵ و گەیاندنی منداڵ بە ئاستی ''گێژییەتی''، هەروەها لە پاڵ ئەو زیانە جەستەییانەی کە تەلەفزیۆن دروستی دەکەن لەبەر دانیشتنی زۆر و کاریگەرییەکانی لەسەر ماسولکەکان و قەڵەوی و کاریگەریی تیشکەکانی لەسەر مێشک و چاو.

دەربارەی کاریگەرییە ئەرێنییەکان، ئەو لایەنە ئەرێنیانەی هەن لە دەوری زانینی ئەوانەیە کە ڕوودەدات لە جیهاندا و گەیشتنە بە هەواڵە جیهانییەکان، هەروەها ناوەڕۆکی خۆشباری نیشان دەدات کە زۆر لە مرۆڤەکان پەنای بۆدەبەن، وەک سەیرکردنی چالاکی و یاریی وەرزشی و زنجیرە و فیلمەکان، هەروەها کاریگەری تەلەفزیۆن لەسەر فێرکردن و وەدەستخستنی مەعریفە بە یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی تەلەفزیۆن دادەنرێت، وەک کەناڵەکانی فێرکردنی چێشتلێنان و کەناڵە دۆکۆمێنتاری و فێکارییەکان، کە ناوەڕۆکی زانستی پێشکەش دەکات کە کار لەسەر زیادکردنی زانین و گەیاندنی زانیاری دەکات لە ڕێگای ڤیدیۆ و بەرنامە و وانە ڕاستەوخۆکانەوە، ئەم کەناڵانە هەندێکیان خۆڕایین و هەندێکیشیان بە پارەن.


سەرچاوەکان



1444 بینین