جۆر و نەوەکانی usb

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-18-14:09:00 - کۆدی بابەت: 3407
جۆر و نەوەکانی usb

ناوه‌ڕۆك

جۆر و نەوەکانی usb

ئەو جۆرە کێبڵەی ڕۆژانە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە کێبڵی usb یە، بۆیە ئەم بابەتە بۆ سەرجەم خوێنەران گرنگە.

ڕۆژانە بەکارهێنەران usb بەکاردێنن و دەیکڕن و دەیفرۆشن بەڵام زۆرینەی بەکارهێنەران ئاگاداری تایبەت و جۆر و نەوەکانی usb نین.

USB : ڕێگایەکە بۆ گواستنەوەی زانیاری و وزە

جۆر :واتە شێوەی کێبڵەکە.

نەوە: نەوەی کێبڵەکەیە و هەتاکو نوێ تر بێت تایبەتمەندی و خێرایی زیاترە.

واتە لێرەدا دوو وشە زۆر گرنگن بۆ تێگەیشتن:

یەکەم/جۆر TYPE

دووەم/نەوە GENERATION

جۆرەکان

  • شێوەی ئاسایی یاخود ستاندارد ئاماژە بە شێوەکەی نادرێت بەلام ئەگەر مایکرۆ و مینی بوو ئەوە ئاماژەی پێ دەدرێت.
  • شێوەیەک هەیە بەناوی AB بەڵام زۆر بەربڵاو نییە.
  • هەموو کێبڵێکی USB دەرچەی چونە ژورەوە و هاتنە دەرەوەی هەیە کە ناو نراوە بە نێر و مێ.
  • بە گشتی دەکرێت جۆری کێبڵەکە هەر نەوەیەکی هەبێت.
  • جۆری A: شێوەی ئاسایی و مایکرۆ و مینی هەیە.
  • جۆری B: جۆری ئاسایی و مایکرۆ و مینی هەیە.
  • جۆری C: تەنها جۆری ئاسایی هەیە.

نەوەکان

هەنێک بەکارهێنەر و فرۆشیار بە جۆری C دەڵێن تاب سی کە ئەمە هەڵە وەرگیراوە لە ئینگلیزیەوە کە Type C یە واتە تایپ سی.

مەرج نییە جۆری سی نەوەی سێیەم بێت.

مەرج نییە کێبڵێک جۆری سی بوو ئەوە USB بێت بەڵکو دەکرێت کێبڵی جۆری تر بێت وەکو ثەندەربۆڵت.

لە مۆبایلدا یەکێک لە گرنگترین بەشەکان جۆر و نەوەی USB یە کە لە ئێستەدا زۆرینەی مۆبایلەکان جۆری سی بەکاردەهێنن بەڵام مەرج نییە نەوەی سێیەم بەکارهێنرابێت کە ئەگەر نەوەی سێیەم نەبێت واتە خێرایی و تایبەتمەندی کەمترە.


سەرچاوەکان



1655 بینین