تایبەتمەندییەکانی Realme C65 و Oppo A60

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-07-01-23:17:00 - کۆدی بابەت: 12919
تایبەتمەندییەکانی Realme C65 و Oppo A60

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی و وردەکارییەکان

سەرەتا شاشەی هەردووکیان IPS LCD بە قەبارەی ٦.٦٧ ئینج و ڕێژەی نوێبوونەوەی ٩٠ هێرتزە و ڕوونی شاشەکەشیان تەنیا 720Pـیە واتە تەنیا HDـیە. لە ڕووی شاشەوە خراپترین و ناشیرینترین و ئاست نزمترین شاشەیان بۆ دانراوە و شاشەی هەردووکیان بۆ مۆبایلی خوار ١٠٠ دۆلاریان بۆ دانراوە. جگە لەوەی شاشەی LCDـیان داناوە ڕوونی ١٠٨٠ـیە واتە +FHDـیشیان داناوە بەڵکو تەنیا HDـیان داناوە و ئەمەش وادەکات شاشەکە کوالێتی زۆر نزم و خراپ و ناشیرین بێت لە ڕووی شاشەوە بۆ کڕین زۆر پەسەند ناکرێن.

نرخ

نرخی هەردوو مۆبایلەکەیە

  • Oppo A60: 169 دۆلار
  • Realme C65: 149 دۆلار

بەشی ناوەکی و چیپی مۆبایلەکان 

  • چیپی ڕیەلمیەکە لە جۆری Helio G85ـه کە لەسەر 12nm بناغەکراوە.
  • چیپی ئۆپۆیەکەش Snapdragon 680ـیە کە لەسەر 6nm بناغەکراوە.

هەردووکیان کە لە پاکەت دەیشکێنیت Android 14ـیان لەسەرە ڕیەلمیەکە لەسەر ڕووکاری Realme UI 5.0 و ئۆپۆیەکە لەسەر ڕووکاری ColorOS14.

لە ڕووی چیپەوە خراپترین جۆری چیپ و ئاست نزمتر چیپیان بۆ جێگیر کراوە، کە چیپی ئەو ڕیەلمیەکە ئێستا لەسەر مۆبایلە خوار ١٠٠ دۆلارییەکان دادەنرێت و چیپێکی زۆر کۆن و ئاست نزمە بۆ ئێستا، هاوکات  وزەیەکی زۆر سەرف دەکات 12nmـەیە و زۆر خراپە، چیپی ئۆپۆیەکەش بە هەمان شێوە چیپێکی زۆر نزمە بۆ ئەو نرخە و زۆر کۆنە و ئێستا لەسەر مۆبایلی ١٠٠ دۆلاری دادەنرێت نەک ئەم نرخە واتە لە ڕووی چیپەوە زۆر خراپن و بە هیچ جۆرێک شایەنی کڕین نین.

کامێرا

هەردووکیان دوو کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرن لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MPـە.
  • کامێرای Depth بۆ پشت تەڵخکردن 2MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکەن.
  • کامێرای سێڵفی 8MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکەن.

لەڕووی کامێراوە کامێرایەکی تاڕادەیەک ئاست نزمیان لەسەرە و مۆبایلی تر هەیە لەو نرخە بۆ کامێرا باشتربن لەم مۆبایلانە.

پاتری 

خاوەنی پاتریەکی 5000mAhـن و بەخێرایی 45W بارگاوی دەبنەوە. لەرووی پاترییەوە باشن بەڵام بۆ پاتری و بارگاویکەرەوەش مۆبایلی باشتر هەن لەو نرخە، پاتری ئۆپۆیەکە کەمێک باشترە بەڵام ئەوەی ڕیەلمیەکە خراپترە چونکە چیپەکەی 12nmـە و وزەیەکی زۆری پاتری سەرف دەکات.

زانیاری گشتی

کێشی مۆبایلەکان ١٨٥ بۆ ١٨٦ گرامە، ip54ـیان هەیە واتە لە کاتی پڕوشکە ئاو و باران و ئاوێکی کەم بەسەریان کێشەیان نابێت و دژە تەپ و تۆزن ئەم خاڵەیان خاڵێکی باش و گونجاوە. دەنگی ڕیەلمیەکە ستێریۆیۆ نییە واتە دەنگ تەنیا لە سەماعەی خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی ماوە. بەڵام دەنگی ئۆپۆیەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی ماوە. پەنجەمۆری هەردوو مۆبایلەکە لەلاتەنیشتە لەبەر ئەوەی شاشەیان LCDـیە نەیان توانیوە لە ژێر شاشە دایبنێن، بەڵام مۆبایلی ترمان هەیە لەو نرخە پەنجەمۆریان لە ژێر شاشەیە و باشترن.

مۆبایلی ئاست باشتر لەم دووجۆرە و بە هەمان نرخ

زۆر پێشنیاری ئەم جۆرە مۆبایلە ناکرێن بۆ کڕین، دەتوانن لە هەمان نرخ مۆبایلی جۆری Tecno camon 30 بکڕن کە لەم دوو مۆبایلە باشترە. یاخود گەر ئارەزووی جۆری تێکنۆت نییە کە پێت خراپە و ئەتوانیت یەکێک لەم مۆبایلانە بە هەمان نرخ بکڕیت:

  • Redmi note 13
  • Galaxy a25
  • Realme 11


سەرچاوەکان



13 بینین