چەند خاڵێکی گرنگ کە دەبنە هۆی زوو تەواوبوونی ئینتەرنێتی سنووردار

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-30-11:43:00 - کۆدی بابەت: 12907
چەند خاڵێکی گرنگ کە دەبنە هۆی زوو تەواوبوونی ئینتەرنێتی سنووردار

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زۆرێک ئیتەرنێتی سنووردار بەکاردێنن بە تایبەت ئینتەرنێتی سیم، بۆیە هەندێک جار بەبێ ویستی خۆیان یان بێ ئەوەی ئاگاداربن ئینتەرنێتەکەیان زوو تەواو دەبێت و بەشیان ناکات. ئینتەرنێتی سنووردار زیاتر بۆ چاتی ڤایبەر و واتس ئەپ و ماسنجەر باشن نەوەک پەیوەندی، هاوکات بۆ سێرکردنی پۆستی فەیسبووك جگە لە ڤیدیۆ زۆر باشن. بۆیە تا توانیت بەژداری لە ئۆفەری بێ سنوور بکە.

چەند خاڵێکی گرنگ کە دەبنە هۆی زوو تەواوبوونی ئینتەرنێتی سنووردار

چەندان هۆکار هەن کە لە داتای ئینتەرنێتەکەت خەرج ئەکەن و هۆکاری سەرەکین بۆ زوو تەواوبوونی ئینتەرنێت گرنگترینیان:

  • پەیوەندی ڤیدیۆیی لەڕێی هەر بەرنامەیەك.
  • بەرنامەی نێتفلێکس بۆ سەیرکردنی فیلم.
  • بەرنامەی فەیسبووك بەتایبەت سەیرکردنی ڤیدیۆ.
  • بەرنامەی یوتیوب بەتایبەت لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆ بە کوالێتی بەرز.
  • بەرنامەی تویچ بۆ سەیرکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ.
  • بەرنامەی تیك تۆك.
  • بەرنامەی ئینستاگرام بەتایبەت سەیرکردنی ڕیل و ڤیدیۆ.
  • داونڵۆدکردنی یاری و فایل و ڤیدیۆ لەهەر سایت و بەرنامەیەك.


سەرچاوەکان



8 بینین