گرنکترین بەشەکانی لاپتۆپ کە پێویستە پێش کڕینی زانیاریت لەسەری هەبێت

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-25-11:29:00 - کۆدی بابەت: 12860
گرنکترین بەشەکانی لاپتۆپ کە پێویستە پێش کڕینی زانیاریت لەسەری هەبێت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەند بوارێک یان چەند بەشێک هەن لایەنی سەرەکی کڕینی لاپتۆپن، پێش کڕینی پێویستە بە گشتی لەسەریان زانیاریت هەبێت وبزانیت چیت دەوێت، هاوکات شتە لاوەکییەکانی تریش نموونەی ڕەنگ یان قەبارەی شاشە لاوەکین و بە دڵی بەکارهێنەر خۆیەتی.

گرنکترین بەشەکانی لاپتۆپ کە پێویستە پێش کڕینی زانیاریت لەسەری هەبێت

چارەسەرکەر (CPU)

چارەسەرکەر (CPU) بەگشتی ئەقڵی ئامێرەکەیە واتا توانای لاپتۆپەکەیە بۆ بیرکردنەوە و گواستنەوەی داتاکان و پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە خێرایی لاپتۆپەکەت. دیارترین چارەسەرکەر بەگشتی جۆری (intel)ـە، لەتەنشتی سەرنجی دوو وشە بدە زۆر گرنگن کە بریتین لە: corei و gen

کۆڕ یەکەی چارەسەرکەری بچووکە لەناو پڕۆسێسەر هەتاکو زیاتربێت خێرایی گواستنەوەی زانیاری و داتاکان خێراتر ئەبێت. هەیە پێی وایە تەنها سەیری بکەیت کۆڕئای پێنج و سەرووبوو تەواوە، نەخێر بەڵکو لەتەنیشتی نەوەکەی (gen) ئەنووسرێت، واتا ئەو چارەسەرکەرە کەی دروستکراوە، ئەگەر نووسرابوو (Corei5-gen3) واتا ئەو چارەسەرکەرە نەوەی سێیەمە پێش ١٢ بۆ ١٥ ساڵ دروستکراوە کۆنە بەڵام ئەگەر نووسرابوو (corei5-gen10) واتا ئەو چارەسەرکەرە پێش نزيكی چوار بۆ پێنج ساڵی دروسکراوە و نوێیە، بۆیە هەردەم لەتەنیشت کۆڕئایەکە سەرنجی نەوەکەش بدە زۆر گرنگە هەتاکو بەرزتربێت باشترە.

دواتر ئەم دەستەواژانە ئەبینین:

یەکەم H دوو نەوایە، توانایەکی باشی پڕۆسێسەرە لە بەرامبەر وزەیەکی کەمی پاتری.
دووەم HQ چوار نەوایە، باشترینە واتای وزەی پاتری کەمتر بەکارئەهێنێت و لەبەرامبەر توانایەکی زۆر بەرز.
سێیەم U بۆ بەکارهێنانی ئاسایی باشترینە تەنها بۆ کاری ئاسایی کەمترین وزەی پاتری بەکارئەهێنێت بەرامبەر توانایەکی ناوەند. بەگشتی H و HQ باشترینە.

ئەگەر بینیت نووسراوە  intel corei7-gen8HQ واتای چارەسەرکەر جۆری (intel) و کۆڕای (٧) و نەوەی (٨)ـە و (HQ) کۆتایی واتای چارەسەرکەر وزەی پاتری کەمتر بەکارئەهێنێت و لەبەرامبەر توانایەکی زۆر بەرز. سەرنجی هەردووکی نەوە و کۆڕئای بدە هەردەم بۆ نموونە (corei3-gen7) باشترە لە (corei5-gen3) واتا باشترە کۆڕئای لە پێنج کەمتر نەبێ و نەوەش (gen) لە شەش کەمتر نەبێت.

هارد و ڕام 

بەگشتی دوو جۆر هارد هەن کە بریتین لە:

  • HDD
  • SSD

ئەگەر هاردی (HDD) بەکاربهێنیت کاتی سەیڤ و بەکارهێنان لاپتۆپەکە زۆر خاو ئەبێت، بەڵام (SSD) باشترینە و دەجار خێراترە بە بەراورد بە (HDD) لەکاتی بەکارهێنانی وێندوز بەشێوەیەکی گشتی. باشترە (HDD) تەنها بۆ سەیڤکردن بەکاری بهێنیت واتا لەشێوەی هاردی دەرەکی.

جۆری (SSD) باشترین جۆری هاردە باشترە بۆ ویندۆز بەکاری بهێنیت. ئەگەر بینیت هاردی لاپتۆپەکە یەک تێرابایتی HDDـیش بوو باش نییە و ئەتوانی لەبەرامبەر بڕێك پارە بیگۆڕی بۆ SSD. ڕامەکانیش ئەوەی پێویستە بیزانی ڕامی هەشت و سەرووبێت باشترە. بەڵام زۆر گرنگە لە جۆری DDR4 بن ئەویش لەبەر خێرایی و تواناکەی.

گرافیك کارت یان کارتی شاشە 

بابەتێکی قووڵە بەڵام بەکارهێنەری ئاسایی پێویستی پێی نییە، تەنها بۆ کاری قورسی فۆتۆشۆب و بەرنامەی مۆنتاژی زۆر بەرز و گەیمەران پێویستیان پێی ئەبێت. کارتی شاشە پەیوەندی بە گرافیك و چارەسەرکردنی وێنە و هەموو داتا و زانیارییەکانی پەیوەست بە چارەسەری وێنەوە هەیە. کارتی شاشە چارەسەرکەر و ڕامی تایبەت بە خۆی هەیە پێی ئەوترێت (GPU).

  • جۆرەکانی کارتی شاشە

جۆری invidia  و AMD هەن و دابەش ئەکرێت بۆ دوو جۆر کارتی شاشەی ناوەکی و دەرەکی. ناوەکی پەیوەستە بە مەزەربۆردەوە و بۆ کاری ناوەند سوودی لێ ئەبینرێت. دەرەکی واتا سەربەخۆیە و پەیوەندی بە مەزەربۆرد و چارەسەرکەر نییە و باشترینە بۆ کاری زۆر قورس.

  • Vram

زۆر گرنگە بپرسیت سەرەتا دیتیکەیتدی چەنە ئەگەر یەک گێگا ڕام یانی VRAMـی تایبەت بە کارتەکە یاخود ڕامی سەرەکی کارتی شاشەکە یەک گێگا ڕامە کە پێی ئەوترێت Vram. ئەگەر لە لاپتۆپەکەت سەیری بکەی سێ بەشت پێ نیشان دەدات. ڤی ڕام یان دیتیکەیتد ڕامی سەرەکی کارتەکەت پێ ئەڵێت شەیرد ڕام واتا کارتەکە چەند گێگای لە ڕامی سەرەکی بردووە، تۆتال میمۆری واتا کۆکراوەی ڕامی سەرەکی کارتەکە (1 گێگا) + ژمارەی ئەو گێگایانەی بردوویەتی لە ڕامی سەرەکی نیشان دەدات

لە invidia دوو جۆری سەرەکی و باشترین هەن (RTX و GTX) و جۆری RTX باشترە لە GTX بەڵام لە ڕووی نرخەوە زۆر گرانە.

باشترینەکان 

  • RTX 3080
  • RTX 3060
  • RTX 3050
  • GTX 1660
  • GTX 1650

جۆری TI و سوپەریش هەن ئەویش هەر ئەوانەی سەرەوەن، بەڵام گۆڕانکاریان تیاکراوە و باشترکراون بەڵام لەڕووی نرخەوە زۆر گرانترن.


سەرچاوەکان



53 بینین