ناوهڕۆك
سەرەتا
زۆرێک لە مۆبایلە زیرەکەکان ئەو تایبەتمەندییەیان هەیە کە دژەئاون کە بە Water proof ناسراوە، ئاو هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ناکات بەڵام بەو مەرجەی کات و قوڵاییەکی دیاریکراوی هەبێت، بە پێچەوانەوە هەندێکی تر دژەئاو نین و ئاسایین و ئەو تایبەتمەندییەیان نییە.
هاوکات ئێستا جۆرێکی تریش هەیە کە بە بەرگری لە ئاو ناسراوە ئەم جۆرە بە بەراورد بە جۆری دژەئاو کوالێتییەکەی کەمترە. هەندێک کۆمپانیا تەنها بۆ مارکێتینگ و بەبازاڕکردن زاراوەی دژە ئاو بەکاردەهێنن و تەنها بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیارە لە ڕاستیدا هیچ ئامێرێك بە تەواوی دژە ئاو نییە.
مۆبایلی دژە ئاو (Water proof)
بە شێوەیەك دیزانین کراوە مۆبایلەکە کار ئەکات کاتێك نوقمی ئاو ئەکرێت لەقوڵایی و ماوەیەکی دیارکراو ناتوانرێت تێپەڕێنرێت، لە ئەگەری تێپەڕاندنی ماوەکە مۆبایلەکە لەکارئەکەوێت بەتەواوی.
مۆبایلی بەرگری لەبەرامبەر ئاو (Water resistant)
دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بەرگەی ڕژانی ئاو بگرێت لەسەر مۆبایل بەشێوەیەکی کەم، وەک باران یان ڕژانی کەمی ئاو بەشێوەی ڕووداو و بەرگرییەکەی دژی ئاو کەمه.