دیارترین جیاوازییەکانی نێوان واتس ئەپی بزنس و واتس ئەپی ئاسایی

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-25-13:56:00 - کۆدی بابەت: 12816
دیارترین جیاوازییەکانی نێوان واتس ئەپی بزنس و واتس ئەپی ئاسایی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بە سادەیی واتس ئەپی ئاسایی بۆ بەکارهێنانی تایبەتی بەکاردێت نەوەکوو کاری بزنس و بازرگانی، واتا ئەو تایبەتمەندیانەی تیایەتی تەنها تایبەتە بەبەکارهێنانی ئاسایی. بەڵام واتس ئەپ بزنس کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە جیای ئەکاتەوە لە واتس ئەپی ئاسایی و زیاتر بۆ لایەنی بازرگانی بەکاردێت.

دیارترین جیاوازییەکانی نێوان واتس ئەپی بزنس و واتس ئەپی ئاسایی

پڕۆفایلی تایبەت بە بزنس 

لە واتس ئەپی بزنس دەتوانیت ناو و لۆکەیشن و ئیمێڵ و کاتی کراونەوە و داخرانی چاتی واتس ئەپەکەت و سایتەکانت هەمووی دابنەیت، بەڵام واتس ئەپی ئاسایی ناتوانیت.

ئەتوانیت کەتەلۆگ دروست بکەیت 

لە واتساپی بزنس واتا ئەتوانیت کاڵاکانت لەوێ دابنەیت و نرخ و وەسف و وێنەی کاڵاکان هەمووی دابنەیت و لەڕێی لینکەوە بینێریت بۆ کەسی تر، کاتێک کەسێک ئەیکاتەوە لینکەکە کاڵا و بەرهەمەکانت دەبینێت، دەتوانێت داوای کڕینی بکات و ئەتوانێت شەیری فەیسبوك و ئەکاونتەکانی تریشی بکەیت، بەڵام لە واتس ئەپی ئاسایی ناتوانیت و ئەم تایبەتمەندیانە بەردەس نییە.

وڵامدانەوەی ئۆتۆماتیکی

لە واتس ئەپی بزنس ئەتوانیت وەڵامدانەوەی چاتی ئۆتۆماتیکی دابنەیت بۆ بەرهەمەکان، واتا بۆ نموونە ناردنەوەی نرخەکانیان بە ئۆتۆماتیکی و خۆکارانە و خودی ئەکاونتەکەشت، بەڵام لە واتس ئەپی ئاسایی ناتوانیت.

دانانی چاتی ئۆتۆماتیک

لە واتس ئەپی بزنس ئەتوانیت چاتی ئۆتۆماتیکی دابنەیت بۆ کاتی کرانەوە و داخرانی چاتی واتس ئەپەکەت، کاتێک داخربێت بۆ نموونە بڵێیت "لە ئێستایا بەردەست نییە کاتی کردنەوە ٨ بۆ ١٢ـەیە"، بەڵام لە واتس ئەپی ئاسایی ناتوانیت.

جیاکردنەوەی چاتەکان

لە واتس ئەپی بزنس ئەتوانیت چاتەکان جیابکەیتەوە، ئەویش لە ڕێی بەدانانی لایبلی تایبەت واتا ئەو کەسەی کڕیاری بەردەوامە یان شتی کڕیوە لات و پارەی نەداوە، ئەتوانی هەریەکە و بەڕێگەیەک جیای بکەیەوە تاکو ئاگاداربیت، بەڵام لە واتس ئەپی ئاسایی ناتوانیت.

شەیرکردنی ئەکاونتەکەت 

ئەتوانیت ئەکاونتی فەیسبووکت یان ئینستاگرامەکەت لەگەڵ واتس ئاپی بزنس کۆنتاکت بکەیت، بە تایبەت ئەگەر پەیجی گشتیت لەو ئەکاونتانەدا هەبێت.

واتس ئەپی بزنس بەشی داتای تیایە چەنێک نامەت بۆ هاتووە چەنێکت وەڵام داوەتەوە و چەنێکت وەڵام نەداوەتەوە هەمووی جیاکراوەتەوە. بەڵام لە واتس ئەپی ئاسایی نامەکان هەمووی تێکەڵە.

پوختە

ئەگەر تەنها بۆ چاتی ئاسایی و پەیوەندی واتس ئەپ بەکار ئەهێنیت واتا کاری تایبەتی ئەوا واتس ئەپی ئاسایی بەکاربهێنە و زۆرباشە. ئەگەر پەیجت هەیە یان کڕین و فڕۆشتن ئەکەی یان هەر کارێکی بازرگانی و بزنس لە سۆشیاڵ میدیا دەکەیت، ئەوکات بە دڵنیاییەوە واتس ئەپی بزنس بەکاربهێنە زۆر زۆر سوودی لێ ئەبینیت.


سەرچاوەکان



35 بینین