جۆرەکانی مۆبایلی ئەندرۆید

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-18-14:15:00 - کۆدی بابەت: 3409
جۆرەکانی مۆبایلی ئەندرۆید

ناوه‌ڕۆك

جۆرەكانی مۆبایلی ئەندرۆید چین؟

بە گشتی چەند جۆرێکی مۆبایلی ئەندۆرید هەیە کە ئەمانەن:

مۆبایلە گەیمینگەکان

کە چەند تایبەتمەندییەکیان هەیە ئەوانیش بونی باشترین جۆری پڕۆسێسەر و هەنێدێک جار جۆری پڵەسی پڕۆسێسەرەکان کە ئۆڤەر کڵۆک کراون ساردکەرەوە و ڕێژەی نوێبوونەوەی بەرزی ڕوونما و بوونی شاشەیەکی جۆری سوپەر ئەمۆلید و بوونی دوو بڵندگۆی بەهێز و بوونی شوێنی هێدفۆن و پشتگیری کردنی چەند زیادکراوێک بۆ باشترکردنی ئەزموون کردنی یاریەکان و بوونی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سیستەم و چەند بەرنامەیەکی تایبەت بۆ یاریکردن و باتریەکی بەهێز. کە باشترین مۆبایلەکان کە بۆ گەیم دروست کراون تا ئێستا ئەمانەن:

  • Asus rog phone 5
  • Lenovo legion
  • Blackshark 3 pro
  • Nubia red magic 6

مۆبایلە ئۆفیسیەکان

واتە ئەو مۆبایلانەی کە بۆ کاری ڕۆژانە بەکاردێن کە بوونی پڕۆسێسەرێکی بەهێز و ئینکریپتێکی بەهێز کە ئەم جۆرەیان بڵاوە لە بازاڕدا.

ئەو مۆبایلانەی کە بۆ ئیدیت دروست کراون

کە بوونی پڕۆسێسەرێکی ئاست بەرز و قەڵەم و پشتگیریکردنی دابەشکردنی شاشە بۆ دوو بەش و ئاسان کۆنێکت بوون لەگەڵ سیستەمی ویندۆز وە ئاسان کاری بۆ مۆنتاژ مەرجە لەم جۆرەدا. کە باشترین مۆبایلەکانی ئیدیت لە ئێستەدا تەنیا زنجیرەی نۆتی سامسۆنگە.

مۆبایلە ئاست بەرزەکان بۆ کامێرا

ئەم جۆرەیان زیاتر گرنگی بە کامێرا ئەدات باشترین جۆری کامێرایان لەسەر جێگیر دەکرێ، وەکو زنجیرەی ئێسی سامسۆنگ. وە زنجیرەی پی و مەیت ی هواوی. بێگومان مۆبایل خۆی بەشێوەیەکی سەرەکی سێ ئاستە ئاست نزم - ئاست مامناوەند - ئاست بەرز بەڵام ئەمانەی باسمان کرد جۆرەکانی مۆبایل بەپێی بازاڕ و ئەو جۆرانەی ئێسە باون و کۆمپانیاکان گرنگی پێ ئەدەن.


سەرچاوەکان



800 بینین