ناوهڕۆك
تایبەتمەندییەکان
خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Amoled بە قەبارەی 6.67 ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120، پشتگیری 1B ڕەنگ دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1300 نیت وە شاشەکەی بە Gorilla glass 5 ڕوپۆش کراوە بۆ بەرگری لە شکان. شاشەکەی زۆر جوان و نەرم و خێرا و ڕووناک و نایابە بۆ نرخی خۆی و لەو نرخەدا شاشەکەی زۆر باشە و شایەنی کڕینە.
بەشی ناوەکی و چیپ و تەمەنی مۆبایلەکە
چیپەکەی لە جۆری Helio G99 Ultraـە کە ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی Android 13ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری MIUI 14. چیپەکەی بۆ کاری ڕۆژانە و یارییە ئاساییەکان و سۆشیال میدیاکان زۆر گونجاوە بێ کێشەیە، بەڵام بۆ یارییە زۆر قورسەکان زۆر گونجاو نییە یارییە قورسەکانی پێ دەکرێت بە کوالێتی مامناوەند و 45fps بەڵام مۆبایلێک نییە بۆ یاری کرابێت. تەمەنی مۆبایلەکەش زۆر درێژە و سێ ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و چوار ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت کە ئەمەش زۆر نایابە.
کامێرا
خاوەنی سێ کامێرایە لە پشتەوە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.
• کامێرای سەرەکی 200MP و پشتگیری OIS دەکات بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت بۆ وێنە و ڤیدیۆ.
• کامێرای گۆشەفراوان 8MP
• کامێرای ماکڕۆ بۆ شتی نزیک 2MP
• بە کامێرای پشتەوە ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 60fps تۆماردەکات
• کامێرای سێڵفی 16MP
• ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 60fps تۆماردەکات.
لەڕووی کامێراوە زۆر باشە بۆ ئەو نرخە وەک مۆبایلێکی ئاست بەرزی ٥٠٠ دۆلاری و ١٠٠٠ دۆلاری نابێت بڵێیت کامێراکەی 200MP وەک ئەوان دەبێت، نەخێر بێگومان وەک ئەوان نابێت هەموو شتێک مێگاپێکسڵ نییە و جوانی کامێراش تەنیا بە مێگاپێکسڵ نییە. بەڵام کامێراکەی بۆ نرخی خۆی زۆر باشە و شایەنی کڕینە بۆ ئەو نرخە.
پاتری
خاوەنی پاترییەکی 5000mAh و بەخێرایی 67W بارگاویدەبێتەوە کە بەماوەی ١٦ خولەک لە %سفر دەبێتە %٥٠ و بەماوەی ٤٦ خولەک لە %سفر دەبێتە %١٠٠. لەڕووی پاتری و بارگاویکەرەوە زۆر باشە.
تایبەتمەندی گشتی
- کێشی ١٨٨ گرامە.
- پشت و تەنیشتەکانی پلاستیکە و ڕووپۆش کراوە بە gorilla glass 5 بۆ بەرگری لە شکان.
- خاوەنی ip54 بۆ بەرگری لە دژە باران و دژە پڕوشکە ئاو و ڕژانی کەمێ ئاو بەسەریدا و یان کەوتنە ناو ئاوی بەسیت و دەرهێنانەوەی کە ئەوەش زۆر باشە.
- دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنیشی ماوە
کە هەم بوونی ستێریۆ و هەم بوونی شوێنی هێتفۆن خاڵێکی زۆر نایابە. - پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە و خاڵێکی زۆر باشە پەنجەمۆری ژێر شاشە.
نرخ
لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٤ نرخەکەی لە بازاڕەکانی کوردستان داشکاندنی بۆ کراوە و بەم نرخەیە:
• ڕامی 8 کە زیاد دەکرێت بۆ 16 بە بیرگەی 256 نرخی 307 هەزار دیناری عێراقییە و پێشتر کە نرخی پێشوتری 349 هەزار دینار بوو.
• ڕامی 12 کە زیاد دەکرێت بۆ 24 و بیرگەی 512 نرخی لە بازاڕەکانی کوردستان 364 هەزار دیناری عێراقییە و پێشتر نرخی پێشوتری 415 هەزار بوو.